'دەوڵەتی تورک لە بەلجیکا ئاژاوەگێڕیی ئەنێتەوە'

تەڤگەری چاند و هونەری کوردی ئەوروپا ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک لە ئەوروپا و بەلجیکا پلانی پیس و ئاژەوەگێڕی ئەنێتەوە و داوای لە کوردان کرد نەکەونە ناو ئەو ئاژاوەگێڕیانەوە و ناڕازیبوونی دیموکراتیکانەی خۆیان پیشان بدەن.

ڕاگەیاندراوی هونەرمەندان

خەباتکارانی تەڤگەری چاند و هونەری کوردی ئەوروپا ڕاگەیاندراوێکی نوسراویی لە سەر ئاژاوەگێڕییەکانی دەوڵەتی تورک بڵاو کردەوە و داوای لە کوردان کرد نەکەونە ناو ئاژاوەگێڕییەکانەوە و لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوامبن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"دەوڵەتی تورک و ڕژێمی ئەردۆغانی نەژادپەرست وێڕایی ئەوەی هەموو جۆرە هێرشێک لە دژی تێکۆشانی گەلەکەمان ئەنجام دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ئەنجامێک بەدەست ناخات. وەک هەموو جارێک دیسانەوە لە ڕێگەی چەتەکانیەوە هەوڵدەدات گەلی کورد لە ئەوروپا تاوانباربکات.

لەسەر ئەم بنەمایە؛ گروپە نیمچەمیلیتارییە نەژادپەرەستەکانی دوژمنی کوردان، کە لەڕێگەی تۆڕە سیخوڕییەکانی دەوڵەتەوە خۆیان بە ڕێکخستن کردوە، هێرشیان کردە سەر ئەو بنەماڵە کوردانە لە ڕێگەی گەڕانەوەیان لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز، ویستیان سوتاندنیان بوو.

ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان لە لایەکەوە دەیەوێت خەڵکانمان کە لە دژی ئەم دڕندایەتە جگە لە خۆپاراستن هیچ کارێکی تریان نەکردوە، بە تیرۆریزم تاوانبارییان بکات، لە لایەکی ترەوە دەیەوێت لە ناوەندەکانی ئەوروپادا لە ڕێگەی گروپە چەتەکانیەوە هێرش بکاتە سەر گەنجانی کورد. بەم شێوەیە ویستێتی ئاژاوە و شەڕ بنێتەوە و تێکۆشانی ئازادی و دەستکەتەکانیان بەتاڵبکاتەوە.

وەک هونەرمەندانی کورد هەڵوێستمان ڕوونە؛ ناڕازیبوونی گەلەکەمان، گەنجان و دەزگاکان ڕاست و ڕەوایە. وەک هەر تاکێکی کورد لە هەرکوێ هەین با ببین، لە دژی پلانە پیسەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، دەستبەرداری هەڵوێستی ڕەوا و دیموکراتیکیمان بەرنادەین.

'هەتاکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێ'

هەتاکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێ و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە وڵاتەکەمان بەدەردەخەین، کاروانی ئازادی ناوەستێ، گەورەدەبێ و بەردەوام دەبێت لەسەر ڕێگەی خۆی. لە لایەکی ترەوە؛ ئەرک و بەرپرسیارێتیمانە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی تێکۆشانمان، بە ئاژاوەگێڕییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی فریوونەخۆین و ڕێگە نادەین تێکۆشانی ڕەوامان، بێ حەق و تاوانباربکات.

لە سەر ئەم بنەمایە داوا لە گەلەکەمان و بە تایبەت لە گەنجان دەکەین؛ جگە لە دەربڕینی ناڕازیبوونی ڕەوا و دیموکراتیک ڕێگە نەدەین هیچ ڕێگەیەکی تر لە دەرەوەی ڕاگەیاندراوی فەرمییەوە بگرنە بەر.

'تیرۆریست دەوڵەتی تورکە'

داوا و بانگەوازی ئێمە لە بەرپرسانی بەلجیکا: خەڵکی ئێمە لە ژێر پاراستنی دەوڵەتی بەلجیکادایە، لە لایەن گروپە نیمچەمیلیتار و چەتەکانی سەر بە ئەردۆغان وهاکان فیدانەوە بە بێ ئەوەی بڵێن ئەمە منداڵ-سڤیل-ژنن خواستیان بوو بە زیندوی بسوتێنرێن؛ بە دەیان لە خەڵکی ئێمە لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە بریندارکران، بە سەدان کەس کاری نەژادپەرستیان بەرامبەر ئەنجامدرا. بەرپرسانی بەلجیکا کە ئەرکیان ڕێگریکردنە لەم ڕوداوانە، ماوەیەکی زۆر لە دورەوە تەماشایی ڕودانی ئەم کارەیانکردەوە و هیچیان نەکرد، دواتر بە تاوانبارکردنی 'تیرۆر' کە دەوڵەتی تورک بە وڵاتانی ئەورپایی ووتوە، گەل و تێکۆشانی کوردان تاوانبار دەکرێت. ئەم شتە قبوڵ ناکەین؛ نابێت تێکۆشانی ئازادی گەلێک بە 'تیرۆر' دابنرێت. ئەوەی تیرۆرە؛ قەدەغەکردنی زمان، ناسنامە، چاند و هونەری گەلێکە. تیرۆر لە خۆگرتن و پشتیوانی داعشە! بۆیە؛ داوا لە بەرپرسانی بەلجیکا دەکەین گەلەکەمان بپارێزێ، ڕژێمی ئەردۆغان و چەتەکانی کە بەربوونەتە گیان و ماڵی گەلەکەمان، بدرێنە دادگا."