بە دیمەن

دی کۆنکا: بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەی، ترسە بەرامبەر بە پارادایمەکانی عەبدوڵا ئۆجالان

د. ماسیمیلانۆ دی کۆنکا ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری پرسی مرۆڤایەتییە و وتی: "لەبەرئەوەی لە فکرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەترسن، بۆیە بێدەنگن لە بەرامبەر گۆشەگیرییدا."

سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی خەباتکارانی پەروەردەی هەرێمی لۆمباردیای ئیتالیا، ماسیمیلانۆ دی کۆنکا دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی و پارادایمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

لەسەرەتای قسەکانیدا ماسیمیلانۆ دی کۆنکا باسی لە جدیەتی گۆشەگیری ئیمراڵی کرد و وتی: "گۆشەگیری ئیمراڵی تەنها مەسەلەی گۆشەگیرییەکی شەخسی نیە. عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانیەکدا ڕاگیراوە کە هیچ پەیوەندییەکی بەدەرەوە نیە. گۆشەگیرییەکە ڕاستەخۆ مرۆڤ بیری بۆ ئەوە دەچێت چۆنە ئەوەندە لەمرۆڤێک دەترسن. چونکە فکرەکانی بەهێزە و کۆمەڵگەی نێونەتەوەی ناتوانێت وەڵامدەرەوەی بابەتی دیموکراسی، دادپەروەری و مرۆڤایەتی بێت."

'بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان شەرمەزارییە'

لە بەردەوامیدا د. دی کۆنکا ڕەخنەی هەڵوێستی هێزە نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە دۆخی گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرد و وتی: "دەگوترێت مافی هەموو کەسێکە کە خاوەن باوەڕ و فکری خۆیبێت. بەڵام سەرنجڕاکێشە کە کۆمەڵگەی ئەوروپی، وە ناتۆیش لەم بابەتەدا هەڵوێستێکی ڕاشکاوانە پیشان نادەن. بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و ئەرکدارەکان لەبەرامبەر گۆشەگیری ئیمراڵییدا جێگەی شەرمەزاریییە. بە باوەڕی من هەموو کەسێک دەزانێت ڕژێمی ئەردۆغان دیموکراتیک نیە. بەڵام ئەوروپا بە هۆکاری بەرژەوەندی ئابووری بانگەشەی ئەوە دەکەن تورکیا وڵاتێکی دیموکراتیکییە. بۆیە وەستانەوە لە دژی ئەردۆغان بە مانای لێدانە لە بەرژوەندییەکانی ئەوروپا."

'لە فکرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەترسن'

دی کۆنکا دەسنیشانیکرد فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو گەلانی جیهان گرنگیەکی مەزنی هەیە و وتی: "فکرەکانی بەڕێز ئۆجالان بۆ گەشەدانە بە دیموکراسی. لە بەرامبەر شەڕ و تیرۆردا، ژیانی ئاشتیانەی نێوان گەلان دەپارێزێت. بە بڕوای من هێزە نێونەتەوەییەکان دەترسن لەم فکرانە؛ چەمکی ژیانی هاوبەش هاوکاری مرۆڤایەتی دەکات. هەموو سیستەمی سەرمایەداری و  لیبراڵ هەڵدەوەشێنێتەوە، چونکە پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی بەڕێز ئۆجالان لەسەر بنەمای پێکەوە ژیانی هاوبەش، هاوکاری ژیانی مرۆڤایەتی دەکات بۆ دەرباسبوون لە قەیرانەکان. کۆمەڵگەی نێونەتەوەی لە فکرەکانی ئۆجالان دەترسێت، لەسیستەمی ئەلتەرناتیڤی ئۆجالان دەترسێ."

لە کۆتاییدا دی کۆنکا ئاماژەی بەوەدا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستییەکە بۆ پێشکەوتن و دیموکراسی و وتی: "ئازادی ئۆجالان نەک بە تەنها بۆ کوردان بەڵکو بۆ پێشکەوتنی مرۆڤایەتی گرنگە. قبوڵکردنی سیستەمی سەرمایەداری بە مانای مەحکومکردنی مرۆڤایەتی دێت. فکرەکانی ئۆجالان زۆر گرنگە چونکە لە بەردەوامی مێژووی مرۆڤایەتییدا پەرە بە ئەلتەرناتیڤەکان دەدات."