فیدراسیۆنی ئازادی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ئەلمانیا (فەد-کورد) بۆ ڕێپێوانەکەی ١٨ی تیشرینی دووەم لە بەرلین ڕاگەیەندراوێکی بلاو کردەوە، کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بریاری غەدەقە کردنی پەکەکە بەڕێوەدەچێت.
لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندرا کە تەڤگەری ئازادیی کورد پەکەکە لە پێناو بنیاتنانی ژیانێکی شکۆمەندانە بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیی ژنان، کە خزمەت بە هەموو گەلان دەکات و باس لەوە کرا کە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ بە فەرمانی وەزی کاری ناوخۆی ئەڵمانیا مانفرێد کانتەر کارەکانی تەڤگەری ئازادی قەدەغە کرا و ماوەی ٣٠ ساڵە بەهۆی ئەم قەدەغەکردنە دامودەزگاکانی کوردستان و هەزاران کورد لە ئەڵمانیا تاوانبار کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەستنیشان کراوە کە قەدەغە دوورە لە پێوەرەکانی یاسایی، هۆکاری دورست بوونی ناکۆکیەکی گەورەیە و بڕیارێکی سیاسییە.
لە بەیاننامەکەدا، هەم بڕیارەکەی دۆسیەی دۆسلدۆرف و هەم بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر ئەو بابەتە نیشاندەری ئەوەیە کە دەوڵەتی ئەڵمانیا لە قەدەغەکاندا نادادپەروەری ئەنجامداوە و داوا کرا کە دەولەتی ئەلمانیا بە زووترین کات داوای لێبووردن لە گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی پەکەکە بکات و قەدەغەکان لاببات.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە گەلی کورد، دۆستانی کورد، دامەزراوە دیموکراتیکەکان، سەندیکاکان و کەسایەتی ئازاد کرا کە ١٨ی تیشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە بەرلین بەشداری ڕێپێوانی ناوەندی ئەلمانیا ببن و کۆتایی بەم نادادپەروەرییە بێنن.