گەنجان بۆ بەشداری لە رێپێوانی درێژمەودا بانگەوازییان راگەیاند

گەنجانی کوردستانی و ئینتەرناسیۆناڵیست بۆ بەشداری لە رێپێوانی درێژمەودا کە لە نێوان ١٥-٢٠ی ئەیلول بە دروشمی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، بانگەوازی بەشداربوونیان راگەیاند.

لەپێناو بەشداربوون لە رێپێوانی درێژمەودا کە لە بیلەفێڵدەوە دەستپێدەکات و تا شاری دویسبورگ بەردەوامە، گەنجان لە ئەیالەتی نۆردراین وێستفالێن بانگەوازی بەشداربوونیان راگەیاند.

گەنجان ئاماژەیان بە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و رایانگەیاند، "لە ئەیالەتی نۆردراین وێستفالێن لەپێناو رێبەر ئاپۆ کە ٢٦ ساڵە گۆشەگیرکراوە، چالاکی سازدەکەین".

گەنجانی کوردستان دوسێلدۆرفی ناوەندی ئەیالەتەکە کۆبوونەوە و راگەیەندراویان دا و وتیان، "بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئێمە داوا لە گەل و گەنجانی کوردستان دەکەین کە بەشداری لە چالاکی رێپێوانی درێژمەودا بکەن".

راگەیەندراوەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.