گەنجان بۆ ڕێپێوانی لۆزان – جنێڤ بانگەوازیان کرد
تەڤگەری گەنجانی کورد، تەجەشە و تەکۆژن بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی درێژمەودای ٣١ی ئابی لۆزان-جنێڤ، داوای بەشداربوونیان لە گەنجان کرد.
تەڤگەری گەنجانی کورد، تەجەشە و تەکۆژن بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی درێژمەودای ٣١ی ئابی لۆزان-جنێڤ، داوای بەشداربوونیان لە گەنجان کرد.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر(تەکۆژن) بانگەوازی بەشدار بوونیان لە ڕێپێوانەکەدا کرد و ڕایانگەیاند ڕێپێوانەکە لە ٣١ی ئاب لە شاری لۆزانی سویسرا دەست پێدەکات و لە شاری جنێڤ کۆتایی دێت.
بڕیارە لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ دوا وێستگەی ڕێپێوانەکە، گردبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.
گەنجان داوایان لە گەلی کورد و دۆستەکانیان کرد کە بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن بە تایبەت سەرەنجیان خستەسەر گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادیی بەڕێزیان کرد.
جێی ئاماژەیە ڕێپێوانەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەڕێوەدەچێت و ئامانج سەرنج ڕاکێشان بە گۆشەگیریی ڕەهایە لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
هەروەها گەنجان لە پەیامەکانیاندا ڕایانگەیاند تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدێ دێت لە مەیدانەکانی تێکۆشاندا دەبن.