گەنجان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەست بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا دەکەن
گەنجانی کورد و ئینترناسیۆنالیست لە چالاکیی 'رێپێوانی درێژمەودا'، کە هەموو ساڵێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت بەشدار دەبن.
گەنجانی کورد و ئینترناسیۆنالیست لە چالاکیی 'رێپێوانی درێژمەودا'، کە هەموو ساڵێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت بەشدار دەبن.
ڕێپێوانی درێژمەودا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژانی ١٥-٢٠ی ئەیلول لە نێوان شارەکانی بیڵفێڵد و دویسبورگ بەڕێوەدەچێت.
کۆمیتەی ئامادەکار سەبارەت بە چالاکییەکە، کە بڕیارە بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیمۆکراتیک بۆ کێشەی کورد" بەڕێوە بچێت، لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لەسەر میدیای دیجیتاڵ، داوای لە گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست کرد لە ڕێپێوانە درێژ مەوداکەدا لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە."
لە دویسبورگەوە هەتا بیڵفێڵد
یەکەم ڕۆژی چالاکییەکە بە کۆنفرانسێک لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری بیڵفێڵدەوە هەتا دویسبورگ دەست پێدەکات.
کۆمیتەی ئامادەکار ڕایگەیاند: "با گەنجانی کورد و ئینترناسیۆنالیستەکان یەکبگرن و لە دژی سەرمایەداری، فاشیزم و چەوساندنەوە بەرخۆدان بکەن و سەربکەون. ئێمە بۆ ئەوەی خەونی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی بژین پێکبێنین، تێکۆشان دەکەین."
ئەو شوێنانەی کە بڕیارە ڕێپێوانە درێژمەوداکە بە بەشداری سەدان گەنج لە فەرەنسا، ئەڵمانیا، سویسرا، نەمسا، ئینگلتەرا و سەرتاسەری ئەوروپاوە تێدا بەشداری بکەن، لە سەر ئاکاونتی دیجیتاڵ ڕاگەیانداراوە.
پلانی چالاکییەکە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئاکاونتی دیجیتاڵ بکەن:
ئینستاگرام: @mesadireej2024
تێلێگرام: @mesadireej2024