گەنجان لە پاریس سڵاویان ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
گەنجان لە بانلیویای گریگنی پاریس پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە و چالانی نافەرمانی مەدەنیان بەڕێوە برد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
گەنجان لە بانلیویای گریگنی پاریس پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە و چالانی نافەرمانی مەدەنیان بەڕێوە برد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
لە بانلیویای گریگنی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، گەنجانی کورد چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا.
گەنجان دیداری عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری دەم پارتی-یان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ پێرۆز کرد و پانکارتی "هەزاران جار سڵاوت لێ بێت ئەی سەرۆک ئاپۆ، گەنجان فیدایی تۆن" بەرز کردەوە و بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپو"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە چالاکییەکەدا خوێندرایەوە، ئاماژە بەوەکرا کە گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ هێشتا نەشکێنراوە، ئێمە بە هیچ شێوەیەک مەیدانەکان بەجێ ناهێڵین هەتا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت."
لە کۆتایی چالاکییەکەدا گەنجان بانگەوازی بەشداربوونیان لە ڕێپێوان و گردبونەوەی گەورەی کۆڵن کرد کە لە ١٦ی تشرینی دووەم بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت.