گەنجانی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە مەبەستی سەرنج خستنە سەرگۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، لە بینای نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا کۆبوونەوە، چالاکییەکی نافەرمی مەدەنییان ئەنجامدا.
ئەو گەنجانەی کە بە پانکارتی فەرەنسی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" و بەرزکردنەوەی دروشمی "لیبرتە پۆر ئۆجالان" چوونەتە ناو بیناکەوە، ڕایانگەیاند کە هەموو دامودەزگاکانی جیهان و ئەوروپا هاوبەشی ئەم ئەشکەنجەیەن و داوایان کرد کە کۆتایی بە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی بێنن.
ئەوە چالاکوانانەی کە داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالانیان دەکرد، لە بەردەم بیناکەدا درێژەیان بە چالاکییەکەیان دا.