گەنجانی کورد لە مارسیلیا دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە مارسیلیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ سەر باشور و رۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد.

لە بەرامبەر شەپۆلی نوێی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە ٢٣ی تشرینی یەکەم بۆ سەر رۆژئاوا و باشوری کوردستان دەستیان پێکراوە، ئەندامی تەجەشە رێپێوانێکیان سازکرد.

لە چالاکیەکەدا یادی گەریلا ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین بەرزڕاگیرا کە ٢٣ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە لە دژی توساش چالاکیی گیانبازییان ئەنجامدابوو.

گەنجان لەبەردەم سانت مارتا لاپۆستەی شاری مارسیلیای فەرەنسا کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "گەنجانی فیدایی رێبەر ئاپۆن"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی بەرخودانی گەریلا" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" رێپێوانیان کرد.

 

 

دوای رێپێوانەکە لەسەر ناوی چالاکوانان رۆستەم سەرحەد قسەی کرد و وتی، "سەرەتا سڵاو ئاراستەی شەهید رۆژگەر و شەهید ئاسیا دەکەین کە لە ئەنقەرە چالاکی فیداییان ئەنجامدا و شەهیدانی کوردستان هەر هەموویان بەبیردەهێنینەوە. شەهید رۆژگەر و شەهید ئاسیا بە شێوەیەکی گیانبازانە لە ناو دڵی دوژمندا لە ناوەندی پیشەسازی فاسیستانیان دا".

 

رۆستەم سەرحەد ناڕەزایەتی بەرامبەر هە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نیشاندا و وتی، "دەوڵەتی تورکی فاسیست کە ناتوانێت لە بەرامبەر تێکۆشانی گەریلادا بوەستێتەوە، بە شێوەیەکی ترسنۆکانە پەلاماری خەڵکی مەدەنی دەدات. وەک گەنجانی ئاپۆیی ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەین و رایدەگەیەنین کە لە دژی دوژمن لە هەموو گۆڕەپانێکدا لەسەر پێین. خۆڕاگری دەکەین، رادەپەڕین و لە هەموو شوێنێک هەناسەی دوژمن دەبرین".

چالاکیەکە بە وتنەوە دروسمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییهات.