هەبەدەهە لقی ئەوروپا: کزڵدەرە مێژووی یەکێتی شۆڕشگێڕانە و فیداکاریی

کۆمیتەی ئەورووپای هەبەدەهە بە بۆنەی ساڵڕۆژی بەرخۆدانی کزڵدەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "کزڵدەرە مێژووی یەکێتی و فیداکاریی شۆڕشگێڕانەیە، پێویستە هێزەکانمان بۆ تێکۆشان یەکبخەین بەرەو پێشەوە بڕۆین."

هەبەدەهە

دەقی ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی هەبەدەهەی ئەورووپا بە بۆنەی ساڵیادی بەرخۆدانی کزلدەرەوە وەهایە.

"کزلدەرە؛ ئەو مێژووەیە کە بەرزترین نموونەی یەکێتی شۆڕشگێڕانە، فیداکاریی و ڕۆحی فەدایی بوونی شۆڕشی بە هەڤاڵان و شۆڕشگێڕان بەخشیوە."

لە درێژەی بەیاننامەکەی هەبەدەهەدا، وتراوە، کزلدەرە تەنانەت بە مردنیش، بەبڕیارەوە دژی فاشیزم وەستایەوە، کزلدەرە ئەو بەرخۆدانەیە کە پەیامی 'ئێمە بۆ گەڕانەوە نەهاتووین بۆ ئێرە، بەڵکو بۆ مردن هاتووین' لە وڵامی ئەفسەرانی سوپای تورک کە داوای  'تەسلیمبوون' یان کردبوو، وڵام دایەوە. بەرخۆدانی کزڵدەرە ناوی ئەو بەرخۆدانەیە کە لەلایەن پێشەنگەکانی THKO دەنیز گزمیش، یوسف ئاسڵان، حوسێن ئینان، ماهیر چایان لەگەڵ دە هەڤاڵی لە دژی فاشیزم نووسراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا پەیامی بەرفراوان کردنی بەرخۆدان لە دژی حکوومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دراوە و گوتراوە، "ئێستا بە پڕۆسەیەکی وەهادا تێدەپەڕین کە سیاسەتی لەناوبردن، ئینکاری و کۆمەڵکوژی دژی کورد گەیشتووتە لوتکە" پێویستە وەک شۆڕشگێڕ و دیموکرات و پێشکەوتووخواز هێزەکانمان بۆ تێکۆشانێکی مەزنتر یەکبخەین."