حکومەتی سویسرا بڕیاری قەدەغەکردنی حەماسی وەڕگرت

حکومەتی فیدراڵی سویسرا ڕایگەیاند کە، بە پێشنیارکردنی یاسایەک بۆ پەرلەمان، بڕیاری قەدەغەکردنی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی وەرگرتووە.

ئەنجوومەنی فیدراڵی ڕۆژی چوارشەممە بڕیاریدا یاسای قەدەغەکردنی بزوتنەوەی حەماس پێشکەش بە پەرلەمانی سویسرا بکات.

حکومەت، وەزارەتی داد، وەزارەتی پاراستن و پۆلیسی ڕاسپارد کە تا کۆتایی مانگی شوباتی ٢٠٢٤ ڕەشنووسی یاسای فیدراڵی ئامادە بکەن. سەرەڕای ئەوەش سێ ڕێکخراوی مەدەنی فەلەستینی لە سویسرا بودجەی خۆیان لەدەست دەدەن.

ئەنجوومەنی فیدراڵی لە دوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ٧ی تیشرینی دووەم دەستی پێکرد، لەو باوەرەدایە کە قەدەغەکردنی حەماس لە سویسرا باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەری دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەنجوومەنی فیدراڵی لە ١١ی تیشرینی یەکەم ڕایگەیاند کە دەبێت حەماس وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن بکرێت.

هەروەها دوو لیژنەی تری سیاسەتی و ئەمنی بۆ قەدەغەکردنی حەماس پێشنیارێکیان پێشکەش بە پەرلەمان کرد. پێشنیارەکان لە کۆبوونەوەی مانگی کانوونی دووەمدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.