هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئاب لە کیەلی ئاڵمانیا پیرۆز کرا
هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوە لە شاری کیەلی ئەڵمانیا پیرۆز کرا.
هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوە لە شاری کیەلی ئەڵمانیا پیرۆز کرا.
ئاهەنگەکە لەلایەن ئەنجومەنی گەلی کیەلەوە بەڕێوەچوو، تێدا ئیحسان موش بەناوی (فەد-دەم) وتارێکی پێشکەش کرد. ئێحسان باسی لە گرنگی هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئاب کرد و ڕایگەیاند کە ڕۆحی ١٥ی ئاب هەرگیز کۆتایی نایەت.
ئێحسان ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ داگیرکەران کرد و ڕایگەیاند کە ڕۆحی ١٥ی ئاب تا کوردێک بمێنێ ١٥ی ئابیش دەمێنێ.
هەروەها لە چالاکییەکەدا فیلمێک سەبارەت بە ١٥ی ئاب نمایشکرا و هونەرمەندانی هەرێمەکە ئاواز و بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد، بەشداربووانیش بە سەمایان گێڕان خۆشی خۆیان دەربڕی.
ئاهەنگەکە بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.