هۆڵەندا پێشنیازی گەمارۆی چەکی لەسەر تورکیا پەسەند کرد

حکومەتی هۆڵەندا پێشنیازی یەکێتی ئەروپای بۆ سەپاندنی گەمارۆی چەکی لەسەر تورکیا پەسەند کرد.

کەناڵی بی بی سی رایگەیاند، چوار پارتی سیاسی کە هاوپەیمانن لە حکومەتی هۆڵەندادا، بەهۆی هەوڵە نایاساییەکانی تورکیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لیبیا و قەرەباخ، پێشنیازی یەکێتی ئەوروپایان بۆ سەپاندنی گەمارۆی چەک لەسەر تورکیا پەسەند کرد.

ستیف بلوک وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ڕایگەیاند، لەبارەی گەمارۆی چەک لەسەر تورکیا لەگەڵ ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانیان لە ئەوروپا کۆدەبنەوە و وتی، "من ئەم کارە بە خۆشحاڵیەوە دەکەم."

پارتی گەل بۆ دیموکراسی و ئازادی، پارتی دیموکراتیکی کریستیان، پارتی ٦٦ی دیموکرات و پارتی یەکێتی کریستانەکان کە هاوبەشی حکومەتن پێشنیازەکەیان قبوڵ کردووە.

ف.ق