هێرشەکانی دژ بە ڕۆژنامەوانان و کولتوری کوردی شەرمەزارکران

لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا بە چالاکیەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دژ بە ڕۆژنامەوانان و کولتوری کوردی شەرمەزارکرا.

کوردستانیان لە بێرنی پایتەختی سویسرا لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ژنی بەرژین زەندا و ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (جەدەکە-بێرن) لە باهنهۆف پلاتز گردبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی ڕۆژنامەوان و چاند و زمانی کوردییان شەرمەزارکرد.

لە چالاکیەکدا بورهان کارەکۆچ ئەندامی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (جەدەکە-بێرن) قسەیکرد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری شەرمەزارکرد و وتی: "دەوڵەتی تورک هێرشی سەر چاند و زمانی کوردیمان دەکات، بۆیە لە بەرامبەر ئەوەدا ئێمە لە تێکۆشان بەردەوام دەبین و خاوەنداری لە چاند و زمانی خۆمان دەکەین."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کارەکۆچ هێرشەکانی سەر رۆژنامەوانی چاپەمەنی ئازادی (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین)ی شەرمەزارکرد.

هەر لەچالاکیەکەدا هاوسەرۆکی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-سویسرا) نەجدەت ئاتالای سەرەنجی خستەسەر ڕێککەتننامەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغداد و ناڕەزایەتی خۆی بۆ هاوکارییەکانی بنەماڵەی بارزانی دەربڕی و وتی: "پێویستە پەدەکە دەستبەرداری ئەم سیاسەتانەی ببێت و نەبێتە بەشێک لە سیاسەتی کۆمەڵکوژی کوردان."