هێرشی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوا، لە نیویۆرک شەرمەزار کرا

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەشاری نیویورک لە ئەمریکا شەرمەزار کرا.

ژمارەیەک کورد لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

چالاکوانان پلاکاردێکیان بەرزکردبووەوە کە لە سەری نوسرابوو "هەرێمی دژە فڕین ڕابگەیەنن".

لە چالاکییەدا ڕاگەیەندراوێک خوێنرایەوە و بێدەنگیی نێونەتەوەیی بەرامبەر بە هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر ڕۆژائاوا شەرمەزار کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشدەکرێت "لە ڕۆژئاوا منداڵ و دایکی کورد دەکوژرێن، پێویستە جیهان ئەمە ببینێت".