هەشتەمین فیستیڤاڵی چاندی کورد دەستیپێکرد

هەشتەمین فیستیڤاڵی چاندی کوردی بە نمایشێکی چاندی لە برۆکسل دەستیپێکرد و هەڵمەتی ١٥ی ئاب پیرۆزکرا.

ئەمڕۆ هەشتەیەمین فیستیڤاڵی چاندی کوردی بە بەشداری چەندین هونەرمەند و گروپی هونەری لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بە ئامانجی پەرەدان بە چاندی کوردی دەستیپێکرد و تا ١٨ی ئاب بەردەوام دەبێت.

لە فیستیڤاڵەکەدا ئەندامی تەڤگەری ژنانی کورد، زوبەیدە زومروی قسەیکرد و وتی: "ئەوەی ئێمە لەمڕۆدا فیستیڤال ئەنجام دەدەین لە سایەی هەڵمەتی ١٥ی ئابەوەیە. لە سایەیی ئەو هەڵمەتەوە چاند و زمانمان زیندووە."

بڕیارە لە ڕۆژانی بەڕیوەچوونی فیستیڤاڵەکەدا چەندین نمایشی هونەری و گۆرانی وتی چەندین هونەرمەندی کورد بەشدرابن.