هونەرمەندی ئەڵمانی ویکەر بانگەوازی بۆ"عەبدوڵا ئۆجالان" و "پەکەکە" دەکات

هونەرمەند و نووسەری ئەڵمانی کۆنستانتین ویکەر ڕایگەیاند کە چارەسەری دادپەروەرانە و ئاشتیانە بۆ گەلی کوردستان بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە لە لایەن ئەلمانیاوە بەدەست دێت.

گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، نووسەر و ئەکتەری ئەڵمانی کۆنستانتین ئەلکساندەر ویکەر لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا بەتایبەتی ئەڵمانیا گرت.

رێگای چارەسەری دادپەروەری و ئاشتیانە

دەقی پەیامی ویکەر بەم شێوەیەیە:

"گەلی کورد و هاورێیانی بەڕێز بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی سەر پەکەکە لەلایەن ئەلمانیاوە، گەلی کوردستان بەرەو چارەسەرێکی دادپەروەرانە و ئاشتییانە دەبات.

من ئەمەم لەگەڵ نوسەر و براوەی خەڵاتی نۆبڵ ئەلفرید ژێلینیک لە ۱ی ئەیلوولی ۲۰۲۳، بە ئامنجی پشتگیری لە فستیڤالی کەلتووری کورد کە ڕۆژی جیهانی تێکۆشانە لە دژی شەڕ نوسیم.

ئێمە هەرگیز لە خەیاڵی جیهانێکی بێ سەڕدەست، بەبێ جەنگ، بەبێ فاشیزم، بەبێ ڕەگەزپەرستی و پیاوسالاری، بەبێ خراپ بەکارهێنان وێرانکردنی کۆمەلگا و سروشت ناوەستین.

بارۆنەکانی شەڕ ناتوانن خەونەکانمان قەدەغە بکەن

بارۆنەکانی شەڕ و سیاسەتمەدارانی ئەم جیهانە ناتوانن خەونەکانمان قەدەغە بکەن، بە بەردەوامی شکست بە هەوڵەکانمان بهێنن و خەیالەکانمان لەناوببەن.

نە لە ئەنقەرە و نە لە تاران، نە لە مۆسکۆ، نە لە واشنتۆن، نە لە پەکین و نە لە بەرلین ناتوانن ئەو کارە بکەن.

وەک مرۆڤێکی ڕۆشنبیر و بیرمەند، بەرپرسیارێتی ئێمەیە کە بیر لەوە بکەینەوە چۆن شتێکی باشتر بخۆلقێنین.

ئەگەر کەسانێک هەن کە بەڕاستی هەوڵی دروستکردنی شتێکی باشتر دەدەن، ئەرکی ئێمەیە پشتگیرییان بکەین بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.

بەرای من ئانارشیست و ئەنتی فاشیستەکان ئەم پێناسەیە بۆ شۆڕشی  ڕۆژئاوا دەکەن.

سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دووڕووە

بەڵام ئەوەی کە تەحەموڵ ناکرێت ئەوەیە کە حکومەتی ئەڵمانیا، کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا و پیشەسازی چەکی ئەڵمانیا تا ئەمڕۆش پشتیوانی لە ڕژێمی داگیرکەر و ڕەگەزپەرستی ئەردۆغان دەکات.

بەم کارە سیاسەتمەداران و دەسەڵاتداران دەبنە هاوبەشی شەڕێک کە یاسا ناونەتەوەییەکان بن پێدەکات، سەرەڕای ئەوەی کە سوپای تورک لە هاوپەیمانی  ناتۆدایە، چەکی ئەڵمانی و تانکی ئەڵمانی تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات.

سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، کە بە فێمێنیست پێناسە دەکرێت، درۆ و دووڕووە.

هێرشەکانی سه ر ڕۆژئاوا تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی

هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و ڕژێمی ئەردۆغان لە دژی گەلی ڕۆژئاوا و باکوری سوریا ، باشووری کوردستان و باکووری عێراق دژی یاساکانی ناونەتەوەییە و تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی. دەبێت دەستبەجێ بوەستێنرێت.

بەڵام حکومەتی ئەڵمانیا دژی پەنابەران لە بێدەنگی خۆی بەردەوامە و بەردەوامە لە ڕێکەوتنە پیسەکەی لەگەڵ دەولەتی تورک کە هاوپەیمانی ناتۆیە. ئەم ڕێککەوتنە مەترسی کوژران بۆ زۆر کەس دروست دەکات.

لەبەر ئەوەی لە دەریای سپی، لەسەر سنوورەکانی ئەوروپا و لە ئەشکەنجەخانەکانی هاوپەیمانان، مرۆڤ دەمرن.

ئێمە لە دژی شەڕ پێویستمان بە چالاکی ناونەتەوەیی و سەرهەڵدانی مەدەنی هەیە

بۆ ڕاگرتنی هەموو پێداویستییەکانی چەک کە بۆ داگیرکەران دابین دەکرێت، پێویستمان بە چالاکییە ناونەتەوەیی و سەرهەڵدانی مەدەنی هەیە.

ڕێککەوتنی کوشتنی پەنابەرانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا بۆ ئەو کەسانەی لە جەنگ، برسێتی و وێرانکاری هەڵدێن دەبێت ڕابگیرێت. ئەمە پەیوەندی بە مرۆڤ و مافەکانی هەیە.

ئیتر دەبێت شەڕ بوەستێنرێت. هیوادارم گۆرانییەکەم کە بە ناوی"قور بەسەر ئەوروپا" کە بە زمانی کوردیش بەرهەممان هێناوە، بوێریتان پێ ببەخشێت.