جارێکی دیکە لە یۆنان لافاو دروست بوو

بەهۆی زریانی ئیلیاس لە زۆر ناوچەی یۆنان لافاو هەڵسا.

زریانی ئیلیاس بەتایبەتی کاریگەری کردووەتە سەر دوورگەی ئەگریبۆز، بەهۆی لافاوەوە کارەباش پچراوە و رێگەکانیش داخراون.

لە شاری مانتۆدی لە باکور-رۆژهەڵاتی دوورگەکە، ئەو مرۆڤانەی لەماڵەکانیان کەوتبوونە بەر لافاو ناچار بوون لە نهۆمی سەرەی ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

هاوشێوەی باهۆزی دانیەل کە سەرەتای ئەیلول روویدا، شاری لاریسا و داوێنی چیای پیلیۆن زیانی زۆریان بەرکەوت. لە چوارچێوەی رێکارەکاندا گوندێک چۆڵ کرا.

زریانی دانیەل زۆر ناوچەی تێسالیای گرتبووەوە. تائێستا خەمڵاندن بۆ ئاستی زیانە مادییەکان نەکراوە. بەهۆی زریانەکەوە لە هەندێک ناوچە لانیکەم بۆ ماوەی هەفتەیەک بێ ئا و کارەبا بوون و ١٥ کەس گیانیان لەدەستدابوو. بەهۆی مردنی هەزاران سەر ئاژەڵیش نەخۆشی بڵاوببووەوە.

هـ . ب