جەکەفە بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی گەنجانی کوردستان بانگەوازی بەشداربوونی کرد
کۆردیناسیۆنی جەکەفە بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی گەنجانی کوردستانی ٢٥ی گوڵان کرد کە لەشاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت.
کۆردیناسیۆنی جەکەفە بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی گەنجانی کوردستانی ٢٥ی گوڵان کرد کە لەشاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت.
کۆردیناسیۆنی گەنجانی کوردستانی فەرەنسا (جەکەفە) بۆ فیستیڤاڵی گەنجانی کوردستان بانگەوازی بەشداربوونیکرد کە لە ٢٥ی گوڵاندا لە شاری فرایبۆرگی بە درووشمی ' چاند قەڵغانی هەبوونمانە' ئەنجام دەدرێت.
کۆردیناسیۆنی جەکەفە لە دژی سیاسەتەکانی تواندنەوە ئاماژەی بە گرنگی چاند بۆ 'گەنجانی ئازاد، ژیانی ئازاد' بانگەوازیکرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بۆ پاراستنی چاند، زمان و هەبوونمان لە ٢٥ی گوڵاندا لە شاری فرایبۆرگ لەیەکترکۆدەبینەوە.
فیستیڤاڵی گەنجانی کوردستان کە هەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ لە ٢٥ی گوڵاندا لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بە دروشمی 'چاند قەڵغانی هەبوونمانە' ئەنجام دەدرێت. لە دژی نەتەوە دەوڵەت و داگیرکەرانی کورستان لە هەرچوارپارچەی کوردستان، کە هەوڵدەدن گەنجانی کوردستان لەهەموو جیهاندا بێ جێگە و بێ باوەڕی و بێناسنامەیی بئافرێنن، تاکە چارە ئافراندنی کۆمەڵگەیەکی سیاسی و ڕێکخستن بووە.
بۆ گەنجانی ئەوروپاش تاکە ڕێگە بۆ پاراستنی هەبوونیان، هەر قەڵغانی چاندییە. وەک گەنجانی کوردستان کە لە زمان و وڵاتی خۆمان دورکەوتووینەتەوە، خواستمانە ناسنامە و هەبوونی خۆمان بپارێزین. پێویستە گەنجان باوەڕ بەخۆبوونیان تێدابێت، وەک پێشەنگی ژیانی بە رێکخستنبوو زۆر بە گوڕترەوە بەشداری ناو تێکۆشان ببن. گەنجانی کوردستان کە بەناچاری دەربەدەری ئەوروپا بوون، گوشارییان لێدەکرێت کە لە ئامانجی شۆڕشگێڕی-وڵاتپارێزی دوورکەونەوە و لە نێو بێهوایدا بژین. بۆیە ئێمە ئەم جۆرە ژیانە سەپێنراوە قبوڵناکەین."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا لە پێناو پاراستنی چاند و هەبوون بانگەوازی لە کورستانیانی ئەوروپا کراوە بەشداربن لە فیستیڤاڵی شاری فرایبۆرگ ببن.