بە دیمەن

جیانی تۆگنۆنی: دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوادا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات

لە ئەندامانی دەگەدە، جیانی تۆگنۆنی دەستنیشانیکردن دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوادا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و گوتی: "ئەردۆغان هێز لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەی وەردەگرێت. ئەم هێرشانە بە تەنها لە دژی گەلی کورد نییە، هاوکات بە ئامانج گرتنی ئاشتی هەرێمەکەیشە."

جیانی تۆگنۆنی

لە دادگای گەلی ڕۆژئاوا کە لە ٥-٦ی شوباتدا لە لایەن دادگای هەمیشەیی گەل (دەگەدە)ەوە لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەمەزرێندرا، گفتوگۆ لەسەر تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرا. لە دادگایەکەدا پارێزەرە ناودارەکانی جیهان، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و قوربانیانی تاوانەکان ئامەدە بوون و ڕاپۆرت و بەڵگەکانیان پێشکەشی دادگاکە کرد. دوای دوو ڕۆژ شاندنی دادگا بریاری دەستپێکی خۆی ئاشکرا کرد و سەنجی خستەسەرئەوەی لە هەرێمە داگیرکراوەکاندا تاوانی شەڕ و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراوە.

دەربارەی ئامانجی دادگاکە کە تێیدا دەوڵەتی تورک وەک تاوانبار و لەسەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا درێژە پێدەدات، لەگەڵ سەرۆکی گشتی دادگای هەمیشەیی گەلان جیانی تۆنگنۆنی قسەمان کرد.

'هێرشێکی سیستەماتیکی لە ئارادایە'

تۆگنۆنی ئاماژەی بەوەدا دادگا زیاتر لەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک ڕاوەستە دەکات، کە بەشێوەیەکی گشتی لە لایەن ڕاگەیاندنەکانەوە پشتگوێ خراوە و ئەمەی گوت: "هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا لە ئاستێکدایە کە سیستەماتیکی کراوە. دەبێت بەتەواوەتی ڕۆژئاوا بخرێتە دەرەوەی بەرژوەندییەکانی دەڵەتی تورکیا. لە دوای سەرکەوتنی ڕۆژئاوا بەسەر داعشدا، ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک پێكهێنرا کە نموونەی کەمە لە جیهاندا. تورکیا ئەم مۆدێلە کە بنەڕەتی خۆی لە سەر ڕوانگەکانی ئۆجالان داڕشتووە، بە مەترسی دەبینێت و هێرشی دەکاتە سەر."

'ئامانجمان بە ڕۆژەڤکردنی حەقیقەتەکانە بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی'

تۆگنۆنی ئامانجی دادگاکە بە رۆژڤکردنی ڕووداوەکانی هەرێمەکەیە بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و گوتی: "دادگا ئامانجێتی دەستنیشانی ئەوەبکات هێرشەکانی هەرێمەکە بە تەنها لە دژی کوردان نییە، بەڵکو هاوکات هەموو ئەگەرەکانی پێكهێنانی ئاشتی هەرێمەکە بە ئامانج دەگرێت. کارەکانی دادگا تەنها بۆ مشتومڕی وتراوەکان لەسەر ڕووداوەکانی هەرێمەکە نییە، بەڵکو خواستمانە لەگەڵ گەواهیدەرەکانی ڕووداوەکاندا هەموو تاوانەکان بەڵگە بکەین و بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بڵاوی بکەینەوە."

هێرشە لە دژی یاسایی نێونەتەوەیی'

تۆگنۆنی دەستنیشانیکرد دەوڵەتی تورک بە هێرشکردنە سەر هەرێمەکە، لە هەمان کاتدا هێرش دەکاتە سەر یاسای نێونەتەوەیی و وتی: "هەرخۆی ئەردۆغان سوود لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی وەردەگرێت. تورکیا دەزانێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بێدەنگە، ئەم بێدەنگییە دەقوازێتەوە. دەیەوێت وای نیشان بدات کە ئیدی یاسا نێونەتەوەییەکان لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا ڕۆڵی نییە. بە دڵنیاییەوە ئەمە هێرشێکی فەرمییە لە دژی یاسای نێونەتەوەیی."

'تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی'

سەرۆکی گشتیی دادگا جیانی تۆگنۆنی، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی دەدات، لە چوارچێوەی تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی، وتی: "پاساوی دیموکراتیک بۆ شەڕ بووەتە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە یاسا نێونەتەوەییەکان و بە تەواوی چوارچێوەکانی گۆڕیوە. پێشتر دیپلۆماسی لە پێشینەدا بوو و شەڕیش لە کۆتاییدا بوو. ئەمڕۆ شەڕ بووەتە ئامرازێک کە هەموو کەسێک بە هەر شێوەیەک بیەوێت لەبەرژوەندی خۆیدا بەکاری دەهێنێت. ئەردۆغان تا ئێستا بە فەرمی دژی کوردانی سوریا شەڕی نەکردووە، بەڵام ڕۆژانە لە ڕێگەی چەتەکانیەوە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. هاوپەیمانی نێونەتەوەی بە هۆی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و مەترسی بەکار هێنانی پەنابەران لەم بابەتەدا بێدەنگن. بە تایبەتی لە بازرگانی چەکدا سوود وەردەگرن. چەک بە ئیسرائیل دەفرۆشن بەڵام پشتیوانی لە فەلەستین دەکەن. ئەردۆغان لە بنەڕەتدا ستراتیژی سیاسەتی جەنگ بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتەکەی بەکار د‌ێنێت."

'ناتوانین بێ هەڵوێست بین'

سەرۆکی گشتیی دادگا جیانی تۆگنۆنی بە ئاماژەدان بەوەی کە نابێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێ هەڵوێست بێت و وتی: "ئەمڕۆ هەوڵدەدەین سەبارەت بەو شتانەی کە ڕوودەدەن ڕوانگەیەکی جیاواز، ڕوانگەیەکی نوێ  دەست پێبکەین. واتە مەسەلەکە پاسیڤ نەمێنێ، یانێ وا بیر نەکەینەوە کە هەر شتێک کە ڕوودەدات حەتمییە. چونکە بەڕای ئێمە گەورەترین مەترسی لەسەر مرۆڤەکان لەم بیرکردنەوەدا بەرە بەرە ڕوودەدات."

کەواتە ئەوەی پێویستە بکرێت دەبێ نکۆڵی لە ڕاستییەکان نەبێت، بەڵکو کۆکردنەوە و یەکگرتنی ئەو هێزانەیە کە ئامادەن پشتگیری لە پڕۆژەیەک بکەن بۆ داهاتووی ڕۆژاوا. بە دڵنیاییەوە ئەمە بەشێکی بچووکە، بەڵام لە دۆخێکدا کە ڕای گشتی سەرەڕای هەموو ئامرازەکانی پەیوەندیکردن پەرش و بڵاوە و چیتر لە دۆخێکدا نییە کە یەکێتی بەرخۆدان پێش بخات، بێ گومان تەنیا کارێکە دەتوانرێت لە ئێستادا ئەنجام بدرێتە. بۆیە دادگا یەکێکە لەو پلاتفۆرمانەی کە ئەم دەرفەتانە هەموار دەکات، ئێمەش لەو بارەیەوە هەموو هەوڵێکمان بەکار دێنین."

دادگای هەمیشەیی گەلان چییە؟

دادگای هەمیشەیی گەلان (PPT) دادگایەکی ڕاوێژکاری جیهانیە و دەسەڵاتی بڕیاردانی لەسەر هەر تاوانێکی قورس لە دژی گەل و گەلانی کەمینە هەیە. دادگاکە لە ساڵی ١٩٧٩لە شاری بۆلۆنیای ئیتاڵیا لە چوارچێوەی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ (١٩٧٦) و بە دوای روانگەی یاساناس و سیاسەتمەدار للیۆ باسۆ دامەزراوە.

دادگای هەمیشەیی مافی مرۆڤ لە تۆڕێک لە پسپۆڕان و کەسایەتییە ناسراوەکانی جیهانی پێکدێت کە بە شێوەی نۆرە کۆدەبنەوە بۆ پێکهێنانی پانێڵێک بۆ هەر دانیشتنێک. بارەگا سەرەکییەکەی لە ڕۆمایە.

ئەم دادگایە زیاتر لە ٥٠ دانیشتنی لە سەرانسەری جیهان ئەنجامداوە و گەل و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان تێدا بەشدارییان کردووە و بۆەتە ڕۆژەڤی مافەکانی مرۆڤ و گەلان لەسەر ئاستی جیهان. بۆ داڕشتن و جێبەجێکردنی کاریگەرانەی پێشنیارەکان چالاکیی بەڕاپۆرتکردن، تۆمارکردن و توێژینەوە بەڕێوە دەبات. هەروەها لە پەرەپێدانی مافەکانی مرۆڤ لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا کارەکانی بەرەوپێش دەبات."