جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب لە ستۆکهۆڵم پیرۆزکرا

کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید لە گۆڕەپانی مادبۆرگارپلاتسێن کۆبوونەوە و ١٥ی ئابیان پیرۆزکرد.

ئەندامی کەنەکە و نوسەر میرهەم یگیت لە پیرۆزباییەکەدا قسەی کرد و ووتی، "رۆحی ١٥ی ئاب لە هەموو شونێکە و هەمووان بەو رۆحەوە خاوەنداری لە تێکۆشان دەکەن. دەوڵەتی تورک کە ئەوە دەبینێت کەوتووەتە شڵەژانەوە و بەوهۆیەوە پەلاماری هەموو شوینێک دەدات. تێکۆشانمان بەو رۆحەی ١٥ی ئابەوە سەردەکەوێت.

دوای وتارەکان دروسم وترانەوە و هەڵپەڕکێ سازکرا.

لە مەراسیمەکەدا بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی گەریلا" دەوترانەوە.