کۆبوونەوەی گەل لە وپەرتال

لە وپەرتال لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' گەل کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست.

لە شاری وپەرتالی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ‌هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دا کۆبوونەوەیەک ڕێکخرا.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، نوێنەری کۆن-مەد، ئەرۆل پۆلات لەسەر پێشهاتەکانی جەنگی سێهەمی جیهانی و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەیکرد.

دواتر لەزگین بۆتانی سیاسەتمەدار قسەیکرد و باسی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانی کرد. هەرەوەها لەسەر کاریگەریییەکانی جەنگی سێهەمی جیهانی لەسەر ناوچەکە ڕای خۆی دەربڕی.

کۆبوونەوەکە لە دوای پرسیار و وەڵامەکان بە گفتوگۆیەکی کراوە کۆتایهات.