خۆپیشاندەرانی سریلانکا چوونە نێو کوشکی سەرۆکایەتی

لەسریلاندا کە قەیرانی ئابوری هەیە، بە هەزاران کەس هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی گۆتابایا راژاپاکسا سەرۆکی ئەو وڵاتە.

خۆپیشاندەران لە هەموو وڵات، چەندین مانگە لەدژی حکومەت خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی راژاپاکسا دەکەن.

خۆپیشاندەران چوونە بەر باڵەخانەی حکومەت و دروشمی 'بڕۆ بۆ ماڵەکەت' یان وتەوە و خۆیان گەیاندە کۆشکی سەرۆکایەتی.

پۆلیس تەقەی بەسەر خۆپیشاندەران کرد و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهینا، بەڵام خۆپیشاندەران پاشەکشێیان نەکرد و چوونە نێو کۆشکی سەرۆکایەتی.

بەرپرسێکی سەربازی لەمبارەیەوە رایگەیاند، سەرۆک لە شوێنێکی ئارامە و لەلایەن سوپاوە دەپارێزرێت.

لە دیمەنێکدا کە لە فەیسبوکدا بڵاوکردوەتەوە، دەبینرێت کە بە سەدان خۆپیشاندان لە ڕێرەوەکانی کۆشکەکەدا دێن و دەچن.

بەپێی سەرچاوە تەندروستیەکان، ٣٣ کەس لە سوپا و خۆپیشاندەران بریندار بوون.

ف.ق