کەجەدەک-ئە، بۆ ڕێپێوانەکەی کۆلن بانگەوازی سەفەربەری کرد

کەجەکە-ئە، بۆ ڕێپێوانی ١٧ی شوبات کە لە شاری کۆڵن بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت بانگەوازی سەفەربەری کرد.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان لە ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕێپێوانێکی ناوەندی بۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕاگەیەندراوە کە ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەکرێت ١٠٠ هەزار کەس بەشداری بکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕێپێوانەکە بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتەوە لە سەرانسەری ئەوروپا بەڕێوەدەچێت.

لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە، وڵاتانی ئەوروپایی کە خۆیان بە دیموکراتیک، یەکسانیخواز و وا نیشان دەدەن لە گەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانن بە ڕێگەی دیالۆگەوە، بەڵام کاتێک باس لە کورد دەکرێت، چەمکەکانی ئازادی و یەکسانیخوازیان لەبیر دەچیتەوە.

کەجەودەکە-ئە، ڕایگەیاند کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵ لەمەوبەر بە هەمان چەمکەکانی 'ئازادی و یەکسانی' بەها مرۆییەکان، بۆ چارەسەری کێشەی کورد ڕووی لە ئەوروپا کرد، بەڵام وڵاتانی ئەوروپا ڕێگەیان بە ڕێبەری گەلی کورد نەدا ونەیانهێشت بگاتە ئەوروپا و بەم شێوەیە بەها مرۆییەکان کرانە قوربانی بەرژەوەندییە سیاسییە ژێر بەژێرەکانیان.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد بە پیلانێکی نێودەوڵەتی گیراوە و لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی ڕاگیراوە، ڕێبەرایەتیمان ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسی لە ئیمرالیە و ساڵانێکە و لە ژێر گۆشەگیرییەکی ڕەهادایە.

ئامانج دابڕینی پەیوەندییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو لەگەڵ هەموو جیهان، بۆ ئەوەی دەنگی نەگاتە ملیۆنان کەس. دەوڵەتی تورک سیستەمێکی تایبەتی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالیە دەست پێکردووە، هەموو ڕێسا و پێوەرەکانی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات، تەنانەت یاساکانی وڵاتەکەیشی.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا وەبیرهێنراوەتەو کە ماوەی 36 مانگە نەتوانراوە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەربگرن، توڕەیی و نیگەرانیەکانی گەلی کوردستان سەبارەت بە تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژ بەڕۆژ پەرەر دەستێنێ و ئەم دۆخە قبوڵ ناکەن، حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە کە سوود لە بێدەنگی ئەنجوومەنی ئەوروپا و سی پی تی و دامەزراوە و هێزە نێودەوڵەتییەکان وەردەگرێت، گۆشەگیرییەکی قورس بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێنێت. سیاسەتی گۆشەگیری لە ئیمرالیە کاریگەری خراپی لەسەر هەموو زیندانەکان و کۆمەڵگا دروستکردووە.

بە ملیۆنان کەس ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەری خۆیان قبوڵ کردووە. هەروەک چۆن نیلسۆن ماندێلا کلیلی گفتوگۆ و چارەسەرێکی شکۆمەندانە بوو لە کێشەی ئەفریقای باشوور، ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی کوردە.

ڕێبەر ئاپۆ نوێنەر و ڕێبەری تێکۆشانە بۆ دیموکراسی و ئازادی گەلی کورد. ئەو بەرخۆدانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی دەیکات، ئەو پارادایم و ئایدۆلۆژیایەی بۆ ئازادیی ژنان خوڵقاندوویەتی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەوە و جیهانییە. ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا ژنان و گەلان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەدوای مافەکانیاندا دەگەڕێن. تێکۆشانی ئازادی کوردستان گەیشتە ئاستی نێودەوڵەتی. سیستەمێکی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک نەک بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو نەتەوە و بیروباوەڕەکانی دیکەی ناوچەکە دامەزراوە تا بە ئازادی بەشداری بکەن".

کەجەدەکە ئاماژەی بە گرنگی ئازادی فیزیکی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد بۆ چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆتایی هاتنی شەڕەکە و ئەو هەنگاوانەی وەبیرهێنایەوە کە لەسەری گیراونەتەبەر ئاستی نێودەوڵەتی لەم چوارچێوەیەدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕاگەیەندرا کە سیاسەتمەداران، پارێزەران، ڕۆژنامەنووسان، ئەکادیمیستەکان و سەندیکاییەکان بە ناو و دەنگی جیهانییەوە، چالاکانە لە خەبات بۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەشدارن.

بە ناوی کەجەدەکەوە، گەلی کورد و دۆستانی داوا لە سی پی تی و ئەنجوومەنی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە دەستبەجێ لەسەر سیستەمی ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی بکەونە هەوڵدانەوە و وەفدێکی بەپەلە ڕەوانەی ئیمرالی بکەن.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، "بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات، بۆ کۆتاییهێنان بەم پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە و ئەو گۆشەگیرییەی کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵ دەبێت بەردەوامە، ڕێپێوانی ناوەندی لە سەرانسەری ئەوروپا و وڵاتانی سکاندیناڤیا بەڕێوە دەچێت. پێشبینی دەکرێت ١٠٠ هەزار کەس بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' لە ١٧ی شوبات لە شاری کۆڵن بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن.

بۆیە داوا لە ڕای گشتیی جیهان و هەموو ڕێکخراوەکان، سەندیکاکان، حیزب، چالاکوانان و هەموو لایەنگرانی دیموکراسی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ دەکەین، دەڵێین 'با کۆتایی بە گۆشەگیری و ئەشکەنجە و نادادپەروەری بێت'. هەموووان بانگهێشت دەکەین کە چالاکانە بەشداری لە ڕێپێوانی ناوەندی کۆڵن بکەن".