کەجەدەکە-ئە بانگەوازی بەشداربوونی لە فیسیتڤاڵی نێونەتەوەی کلتوری کوردی کرد

کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە کوردستانیانی ئەوروپا کرد بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەی کلتوری کوردی کە لە ٢١ئەیلول لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت.

پەیوەست بە ٣٢ـەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەی کلتوری کوردی کە لە ٢١ئەیلول لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت، کەجەدەکە-ئە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای بەشداربوونی لە کوردستانیانی ئەوروپا کرد لە فیستیڤاڵەکەدا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە پێویستە لەدژی سیاسەتی قڕکردنی کلتوری کوردی، گەلی کورد تێکۆشانی بەهێز بکات و هاتووە: "گەلی کورد کە سیاسەتی قڕکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت، لە سایەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە خاوەنداری لە کلتور، زمان و مێژووی خۆی دەکات. هەربۆیە دەوڵەتی تورکی قڕکەر لەبەرامبەر ئەم هەڵوێستەدا شکستی خواردووە و پەنا دەباتە بەر هەموو ڕێبازێکی قڕکردن و کۆمەڵکوژی مەدەنی ئەنجام دەدات."

لە کۆتاییدا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەی کلتوری کوردی دەکات کە لە ٢١ئەیلول لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت و هاتووە: "داوا لە گەلی کورد و دۆستەکانی دەکەین بە جلوبەرگی نەتەوەی خۆیانەوە بە جۆشێکی زۆرەوە بەشداری فیستیڤاڵەکە ببن."