کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە هەمووانکرد بەشداری چالاکی ستراسبۆرگ بکەن
کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە هەمووانکرد کە بەشداری چالاکی ١٥ی نیسانی شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بکەن، کە بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' ئەنجام دەدرێت.
کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە هەمووانکرد کە بەشداری چالاکی ١٥ی نیسانی شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بکەن، کە بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' ئەنجام دەدرێت.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا: "دەوڵەتی تورکی فاشیست و چەوسێنەر و هێزەکانی پیلانگێڕی کە بە بێدەنگی پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکەن، ماوەی ٢٥ ساڵە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و تێکۆشانی ئازاد هێرشی قڕکردن بەڕێوەدەبەن."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ چیتر توانای خۆڕاگرتنیان بەرامبەر گۆشەگیری نەماوە و وتییان: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی بنەڕەتی ژیانمانە.
ڕیبەر ئاپۆ ناونیشانی بەرخۆدانە لە دژی پەیمانی لۆزان، کە بەو پەیمانە خواستیان بوو بۆ سەدان ساڵ کوردان دیل بکەن، قڕبکەن و کوردستانیان پارچەکرد. بە ئامانجی لە ناوبردنی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و بەتاڵکردنەوەی هێزەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە ١٥ی شوباتدا لە ستراسبۆرگ گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەم گردبوونەوەیە سەفەربەری ببین.
پێویستە گەلی فیداکار و دۆستانمان بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری لەم گردبوونەوە جەماوەرییە بکەن.
وەک کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا کۆببنەوە، بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کە سیمبوڵی بنەڕەتی ئازادی مرۆڤایەتییە، بەشداری گربوونەوەی ستراسبۆرگ ببن.
ئێمە فێرکاری ژیانێکی بێ ڕێبەر ئاپۆ ڕەتدەکەینەوە. ئازادی ڕیبەر ئاپۆ دەکەینە ناوکی کار و ژیانمان، لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە ١٥ی نیسان بە هەزاران کەس خاوەنداری لەم ئامانجە بکەن و بەشداربن."