کەجەدەکە-ئە بەرامبەر هێرشی پۆلیسی بەریتانیا ناڕەزایەتی دەربڕی
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) هێرشی پۆلیسی بەریتانیای لە دژی مەجلیسی دیموکراتیکی گەلی کورد لە لەندەن شەرمەزار کرد.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) هێرشی پۆلیسی بەریتانیای لە دژی مەجلیسی دیموکراتیکی گەلی کورد لە لەندەن شەرمەزار کرد.
لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە کە هێرشەکەی پۆلیسی بەریتانیا دوای سەردانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامدراوە و وەها باس کراوە؛" هێرشەکە بەئاشکرا تێیدا یاسا و ڕێسا دیموکراسیەکانی لە بەریتانیا پێشێل کردووە."
دەقی ڕاگەیەندراوەکە وەهایە :
ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەم، مەجلیسی دیموکراتیکی کورد لە لەندەن لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە.
هێرشە کە دوای سەردانەکەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک ڕووی داوە، بە ڕوونی هێرشێکە کە یاسا و ڕێسای دیموکراسی بەریتانیا پێشێل کردووە.
هێرشەکە لە دژی ئاهەنگی کولتووری گەلی کورد بە قەستی، هێرش و توندوتیژی دژی بەشداربووانی بۆنەکەیە، هەوڵیانداوە ئاڵا بکەنە بیانوو و پاساو بۆ هێرشەکەیان.
ئەم هێرشەی پۆلیس بە بێ مۆڵەت و بیانوویەکی یاسایی دژی کورد لە بەریتانیا، دەرئەنجامی هاوکارییە لەگەڵ دەوڵەتی تورک. لەبەرئەوەی هێرشەکە تەنها دوو ڕۆژ دوای دیداری نێوان گرانت شاپس وەزیری بەرگری بەریتانیا و هاوپیشەکەی هاکان فیدان تورکەکەی لەسەر پەرەدان بە هاوکاری بەرگری و ئەمنی ئەنجامدراوە.
پۆلیسبە بیانووی قەدەغەکردنی پەکەکە هەوڵیدا لە پێش چاوی منداڵان و گەلەکەمان کە لە هەوڵیدا ئاهەنگی پیرۆزباییان دەگێڕا، تۆمەتبار بکات.
بە بیانووی 'مادەی حەوتەمی یاسای تیرۆر' (٢٠٠٠) زۆر کەس دەستبەسەر کراون. وەک دەزانرێت لەم چوارچێوەیەدا دانیشتنی دۆسیەی مارک کامپبەل و پەنابەری کورد 'بێریتان' بە تاوانی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان لە چالاکییەکانی ١٧ و ١٨ی کانوونی دووەم دادگایی دەکرێن.
گەلی کورد لە هەر کوێیەک دژین، هەوڵدەدرێت مافی ڕەوای گردبوونەوە و ڕێکخستنی بەئاژاوەگێڕی دادگایی بکرێت و ئەم هەوڵە لە بەریتانیاشدا بەرفراوانتر بووە. بەریتانیا کە بە ڕێککەوتنی سایک پیکۆ ڕۆڵی گەورەی لە پارچەکە کردنی کوردستاندا بینی، بەم هەڵوێستانەی نیشان دەدات کە خزمەتی کۆمەڵکوژی دەکات.
ئێمە وەک کەجەدەکە-ئە هێرشی توندوتیژی پۆلیسی تایبەت لە لەندەن شەرمەزار دەکەین و داوا لە بەریتانیا دەکەین سیاسەتی تاوانبارکردنی گەلی کورد ڕابگرێت. مافی گردبوونەوە و ڕێکخستن مافێکی سروشتی مرۆڤە و لە هەر شوێنێک بژین بەبێ ئەوەی هەنگاوێک بۆ دواوە بنێین بە هێزەوە ئەم مافە بە کار دەهێنین.
هەروەها سڵاو لە بەرخۆدانی ئەو جەماوەرە دەکەین کە بە دروشم وتنەوە هێرشەکەیان پووچەڵ کردەوە. بەم بۆنەوە داوا لە دامەزراوە و کولتووریەکان دەکەین بێ ئەوەی هەنگاوێک بۆ دواوە بنێن وەرنە شەقامەکان و خاونداری لە تێکۆشانیان بکەن.
دژی ئەم هێرشە نایاساییە کە لە ٢٦ی تشرینی دووەم لە لەندەن لەلایەن پۆلیسەوە ئەنجامدرا، پێویستە چالاکییەکانی شەرمەزاری بە هەموو شێوازێکی یاسایی بەردەوام بن.