کەجەدەکە-ئە داوایکرد کە بەشداری چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم ببن

کەجەدەکە-ئە وتی: "داوا لە هەموو لایەک دەکەین بەشداری چالاکی و ڕێپێوانەکانی ئەوروپا کە لە ٢٥ی تیشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت بنن و بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆببنەوە".

کەجەدەکە-ئە لە چوارچیوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی پشتیوانی لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان، ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوە نووسراوەکەدا ئەم شتانە ڕاگەیەندران:

"سیستەمی سەرمایەداری کە لەسەر بنەمای کۆمەڵکوژی، توندوتیژی دامەزراوە و دەستدرێژیکردنی سەر ژنان وەک ئۆبژەیەکی لەشفرۆشی دەبینێت".

توندوتیژی لەناو کۆمەڵگادا ژنان لە ڕووی جەستەیی، ڕەگەزی و دەروونییەوە دەکاتە ئامانج، هەم لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە و هەمیش لەلایەن پیاوانەوە ئەم کارە بەردەوامە. ئەو تۆندوتیژیانەی کە لەسەر ژنان بەڕیوە دەچیت سیاسییە.

فکری ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ژنی ئازاد کە لە ڕۆژئاوا گەشایەوە، ئێستا بووە بە هیوایەک بۆ هەموو ژنانی جیهان. وەرن با ٢٥ی تیشرینی دووەم بە پێشەنگایەتی ژنان و لە چوارچێوەی هەنگاوی 'ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' کە لە ١٠ی تیشرینی یکەم دەستی پێکرد و لە هەموو گۆرەپانەکان بووە هۆکاری گەورە کردنی تێکۆشان، کۆببینەوە و تێکۆشانمان گەورە بکەین.

ئێمە وەک کەجەدەکە-ئە داوا لە هەمووان دەکەین کە بەشداری لە هەموو ئەو چالاکیی و ڕێپێوانانەدا بکەن کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا لە سەرانسەری ئەوروپا بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە بەڕێوەدەچێت و بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆببنەوە."