کەجەدەکە ئەوروپا: بۆ شکاندنی دەرگای ئیمرالی سەفەر بەر دەبین
کەجەدەکە سەبارەت بە ١ی ئەیلول بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و وتی: "لە ڕۆژی جیهانی ئاشتی بۆ شکاندنی دەرگای ئیمرالی دەست بە سەفەر بەری دەکەن."
کەجەدەکە سەبارەت بە ١ی ئەیلول بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و وتی: "لە ڕۆژی جیهانی ئاشتی بۆ شکاندنی دەرگای ئیمرالی دەست بە سەفەر بەری دەکەن."
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان- ئەوروپا (کەجەدەکە٠-ئە) بەبۆنەی ١ ی ئەیلول ڕۆژی جیهانی ئاشتی بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: " کوردستانیان لە زۆر چالاکی و مەراسیمدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیمۆکراتیک بۆ مەسەلەی کورد " دەست بە سەفەربەریی دەکەن. بەهۆی کۆمەڵکوژییەوە لە سەرانسەری جیهاندا ڕۆژانە بە هەزاران کەس گیان لەدەست دەدن. ڕووداوی وەک برسێتی و کارەساتی مرۆیی جیاواز ڕوودەدەن."
دەوڵەتی تورک گەورەترین بەربەستە لەبەردەم پێکەوە ژیانی گەلان و ئاشتیدا
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە مەیدانی شەڕ، خوێن ڕشتن و فرمێسک ڕژاندن و بەدەیان هەزار کەس لە فەلەستین لەبەرچاوی مرۆڤایەتیدا گیانیان لەدەستداوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە دەوڵەتی تورک گەورەترین بەربەستە لەبەردەم پێکەوەژیانی گەلان و ئاشتی و ڕاگەیاندراوە: "ڕۆژنامەنووسان، منداڵان و خەڵکی مەدەنی لە مەترسی کۆمەڵكوژیی دەوڵەتی فاشیستی تورکدان. ئێمە وەک کەجەدەکە-ئە بەبۆنەی ١ ی ئەیلول ڕۆژی جیهانی ئاشتیەوە، بۆ ڕێگریکردن لە ناوچوونی ژینگە و کۆمەڵکوژی گەل سەر لەنوێ داوای ئاشتی بەرز دەکەینەوە. هەروەها لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا بۆ شکاندنی دەرگای ئیمرالی دەست بە سەفەربەری دەکەین."