کەجەدەکە-ئەوروپا لە بەیاننامەکەیدا بەناوی سەرجەم ناوەندەکانی ئەوروپاوە، چالاکی و ئەو مەراسیمانەی کە لە نێوان ١ی تشرینی یەکەم تا ١٦ی تشرینی دووەم بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بە ڕێگای دیموکراسی بەڕێوەدەچن، بانگەوازی کرد.
نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردییەکان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک داوایان کرد ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەم ڕێپێوانێکی بەرفراوان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت. لە بەیاننامەیەکدا ئەنگین سەوەر هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئەوروپا ڕایگەیاند، پێویستە گەلی کورد واز لە ژیانی ئاسایی و ڕۆژانەی خۆی بهێنێت و بەشداری چالاکییەکان بن و تی: "ئێمە وەک کەجەدە-ئەوروپا بانگەوازی لە هەموو گەلەکەمان دەکەین، ئەو گۆشەگیرییەی کە لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا بەسەر سەرۆک ئاپۆدا سەپێنراوە بەردەوامە و زیاتر لە ٤٢ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی لەبەردەستدا نییە. بەو بۆنەوە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، دۆستانی گەلی کورد هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد"یان دەستپێکرد. بەو بۆنەوە دەبێت هەموو ڕۆژێک بەردەوام بین لە چالاکییەکانمان. ئەو هێزانەی کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتییان ئەنجامدا و بەشداریان لەو پیلانەدا کرد، دەبێ بزانن کە گەلی کورد ئیتر سەبری نەماوە.
کورد ئامادەیە لە پێناو ئازادی جەستەیی سەرۆک ئاپۆ باجەکەی چی دەبێت بیدات. ئامانجی سەرەکیمان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ئازادکردنی سەرۆک ئاپۆیە. بۆیە پێویستە بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری هەموو چالاکییەکانی ڕۆژانی داهاتوودا بین کەبە پێشەنگایەتیی دۆستانی گەلی کورد و بزووتنەوەی گەنجان و ژنان بەڕێوە دەچێت. ساڵڕۆژی قەدەغەکردنی بزووتنەوەی ئازادی نزیک دەبێتەوە. دەبێت بۆ شکاندنی گۆشەگیری و هەم بۆ وەڵامدانەوەی قەدەغەکردنی پەکەکە هەڵوێستی خۆمان نیشان بدەین. گەلی کورد دەڵێت ئیتر بەسە. بۆیە پێویستە هەمووان بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری لە چالاکییەکاندا بکەن کاتی ئازادی نزیکە."
گەلی کورد ئیتر سەبری نەماوە
زوبەیدە زومرود، هاوسەرۆکی کەجەدە-ئەوروپا بە ئاماژەدان بە هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند؛ ساڵڕۆژی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتیەیە کە بە دوورخستنەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا لە٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دەستیپێکرد، هێشتا بەردەوامە. هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئەوروپا بە ئاماژەدان بە هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم وتی: "ساڵێک لە دەستپێکردنی هەڵمەتەکە تێدەپەڕێت، بە درێژایی ساڵێک زۆر چالاکیی، مەراسیم، کۆبوونەوە و چالاکیی بەڕێوەچوو. بەڵام بۆ گەیاندنی دەنگی سەرۆک ئاپۆ و شکاندنی گۆشەگیری دەبێت زیاتر تێکۆشان بکەین. بێگومان ئەو پرۆسەیەی ئێمە تێیداین پرۆسەیەکی قورسە. چەندە گۆشەگیری چڕتر بکەنەوە تێکۆشانی ئێمە قووڵتر دەبێتەوە. گۆشەگیری و قووڵبوونەوەی تێکۆشان بەیەکەوە گرێدراون. ئەمڕۆ هەڵوێستی گەلی کورد لەدژی داگیرکاری باشور کوردستان و داگیرکردنی چوارپارچەی کوردستان گرنگە. وەک گەلی کورد کە لە ئەوروپا و هەروەها لە چوارپارچەی کوردستان، وەک بەرێوەبەرایەتی کەجەدەکە-ئەوروپا ماوەیەکی زۆرە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراسیەوە تێدەکۆشین، بۆیە هەتا دوایی و سەرکەوتنی پڕۆسەکە درێژە بە کارەکانمان دەدەین.
هۆکاری ئەوەی ئەمڕۆ کۆبووینەوە بۆ ئەوەیە لە١٦ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چالاکیەکانمان بدەین. ئێمە دەبێت لە ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمەوە تا ١٦ی تشرینی دووەم دەرگا بە دەرگای گەلەکەمان بدەین و هەمووان ئاگادار بکەینەوە. دەبێت لە ١٦ی ئەم مانگەدا واز لە ژیان بهێنین. لەو ڕۆژەدا پێویستە هەمووان ڕوو لە شاری کۆڵن بکەن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد بەشداری چالاکیی مەزن بن. چاوەڕێی دەکەین هەموو گەلەکەمان لەو ڕۆژەدا بەشدار بن. لە ١٦ی ئەم مانگەدا ئاسمان و زەوی دەهەژێنین، ژیان دەوەستێنین و ئەو پەیامە بە داگیرکەران دەدەین کە ئێوە ناتوانن ئیرادەی ئێمە تەسلیم بکەن، ناتوانن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گۆشەگیری چڕتر بکەنەوە، ناتوانن کۆمەڵکوژی و داگیرکاری دژ بە گەلی کورد بەردەوام بکەن. جارێکی تر بانگەوازی دەکەین؛ "پێویستە لە ١٦ی تشرینی دووەم، بە هەزاران کەس بۆ ئازادی جەستەیی سەرۆک ئاپۆ لە شاری کۆڵن کۆببینەوە."
ئایتەن کاپڵان وتەبێژی تەژەکە-ئەوروپا ڕایگەیاند کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە هەڵمەتی دۆستانی گەلی کورد گەلێک کار و چالاکی ئەنجام دراون و پێویستە بەم هەڵمەتەوە چالاکییەکان بگاتە ئاستێکی بەرفراوان و هەوڵ بدەین سیاسەتی خیانەتکاری، کۆمەڵکوژیی و گۆشەگیری ڕەها بشکێنین. بۆیە لەو باوەڕەداین هەموو گەلەکەمان بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە لە ١٦ی مانگ بەشداری چالاکیی مەزنی کۆڵن دەکەن".