کەجەدەکە-ئەوروپا: شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی خاڵی وەرچەرخانی سەدەی ٢١ـە

کەجەدەکە-ئەوروپا ١٢هەمین ساڵوەگەری شۆڕشی ڕۆژئاوای پیرۆز کرد و وتی: "ئێمە دژی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و خەیانەتکار، تێکۆشینێکی بە بڕیار درێژە پێدەدەین وخاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەین."

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان- ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) لە ١٢ هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوادا بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردووە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "داستانی سەرهەڵدانی بەرخۆدانی کۆبانێ لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢ لەگەڵ شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاوادا گەیشتە لوتکە. شۆڕشی ڕۆژئاوا لە دژی دواکەوتوویی سەدەکانی ناوین خاڵێکی وەرچەرخانی سەدەی٢١ ـە کە تێدا سەرهەڵدانی ژن سەرکەوت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە شۆڕش بە ئاسانی بەدەست نەهاتووە و دەڵێت: "شۆڕشی رۆژئاوا کاریگەری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و لەناو گەلاندا تۆوی یەکێتی دیموکراتیک و خوشک وبرایەتی گەلانی چاند. ئەمە شۆڕشێکی دیموکراتیک-کۆمەڵایەتییە بە پێشەنگایەتی ژن. ئەم شۆڕشە، کورد، ئاشووری-ئاسووری، تورکمان، ئەرمەنی و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەوری نەتەوەی دیموکراتیک و لە دژی کۆنەپەرەستی، کۆکردەوە و لە تێکۆشیندا یەکگرتوویانی کرد.

ئەم شۆڕشە بە ئاسانی بەدەست نەهاتووە. هەزاران قارەمانی ژن و مێرد لە پێناویدا شەهید بوون. بەسەرهەڵدانی داستانی شۆڕش کە نوێنەرایەتی بەرخۆدانی کۆبانی و ئیرادەی مرۆڤایەتی دەکات، بەدیلی مەزن درا. لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هەموو هێزە دواکەوتووەکان، لەسەر پێی خۆی وەستایەوە و بوو بە شۆڕشی ئازادی ئەم سەردەمە.

شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی مرۆڤایەتییە، کە ئینتەرناسیۆنالیست و شۆڕشگێڕانی تورک لە هەموو جیهانەوە هاتن و بوونە قەڵغانی و بەشداریان کرد، بەدیلی قورسیاندا، شەهید و بریندار بوون. شۆڕشی گەورەی ئازادیی ڕۆژئاوا بە ئیرادەی ژنان چەتە دڕندەکانی داعشی تێکشکاند. ئەم شۆڕشەی نەتەوەی دیمۆکراتیکە خواستی زۆربەی لە دەسەڵاتدارە دواکەوتووەکانی وەک ئەردۆغانی دیکتاتۆری لە گۆرنا.

شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنانە کە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیندوو بووەوە. لە ١٢ هەمین ساڵەی ئەم شۆڕشەدا، هەموو هێزە کۆنەپەرەستەکان دەیانەوێت ئەم شۆڕشە گەمارۆ بدەن و لەناوی بەرن. هێرشی داگیرکاری و لکاندن کە بە خیانەت لە باشوور ئەنجام دەدرێت، بۆ پێشگرتن لەم شۆڕشە بەردەوامی هەیە.

ئێمە وەک کەجەدەکە-ئە لە ١٢هەمین ساڵیدا پێشوازی لەم شۆڕشە گەورەیەی مرۆڤایەتی دەکەین. بۆ ئەوەی بەرێوەبەری خۆسەری ئازادیخواز پێگەی خۆی بەدەست بهێنێت، لەسەر ئەم بنەمایە لە هەموو بەشێکی ئەوروپا، ئوسترالیا، کەنەدا تێکۆشان دەکەین و چالاکیی بەڕێوە دەبەین. با لە دژی دەوڵەتی مرۆڤکوژ و خیانەتکاری تورک درێژە بە تێکۆشانی بەبڕیار بدەین و خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەین."