ڕێکخراوی کۆچی نێونەتەوەیی: لە کۆنگۆ، ٧ ملیۆن کەس بەهۆی توندوتیژییەوە ئاوارە بوون

ڕێکخراوی کۆچی نێونەتەوەیی (IOM) ڕایگەیاند لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ نزیکەی ٧ ملیۆن کەس ئاوارە بوون کە زۆربەیان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە.

 ڕێکخراوی کۆچی نێونەتەوەیی (IOM) کە بارەگاکەی لە ژنێڤە، ڕایگەیاند: " لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆدا ناکۆکییەکان بەردەوامن و توندوتیژی زیادی کردووە، ئەم شوێنە لە جیهاندا ڕووبەڕووی زۆرترین قەیرانی مرۆیی و ئاوارەبوونی ناوخۆیی بووەتەوە".

ڕێکخراوەکە، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە توندوتیژییەکانی باکوری کیڤو لە چەند مانگی ڕابردوودا بووەتە هۆی کۆچی سەدان هەزار کەس و ژمارەی ئاوارەبووەکان گەیشتووەتە ٦ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس.

ڕێکخراوەکە، ڕایگەیاندووە کە قەیرانی مرۆیی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ قووڵتر بووەتەوە.

هەروەها ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا، نزیکەی ٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار ئاوارە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی باکووری کیڤو، باشووری کیڤو، ئیتوری و تانگانیکا دەژین و ڕایگەیاندووە کە توندوتیژی هۆکاری سەرەکییە. ئەوەشدا پێویستی ئاوارەکان تادێت زیاتر دەبێت. فابیان سامبوسی، بەرپرسی نوێنەرایەتی ڕێکخراوەکە لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ وتی:" گەلی کۆنگۆ دەیان ساڵە لە ڕەوشێکی قەیراناویدا دەژین."

سامبوسی هۆشداری دا و گوتی: "پەرەسەندنی شەڕ و توندوتیژییەکان لە ماوەیەکی کورتدا خەڵکی زیاتری ئاوارە کردووە. پێویستمان بە هاوکاری بەپەلەیە".