غبریسوس لە تۆری کۆمەلایەتی تویتەر پەیامێکی بلاو کردەوە و وتی: زیاتر لە نیوەی خەڵکی غەززە لە پەناگەکاندا دەژین، بەنزیکەیی ژمارەیان دەگاتە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس.
غبریسوس لە پەیامەکانیدا دەستنیشانی کرد کە، بەهۆی قەرەباڵغی پەناگەکان، کەمی ئاو، خۆاردن، دەرمان و نەبوونی خزمەتگوزاری ئاوەڕۆ و پیسی لە غەززە، ژمارەی توشبووانی ئیلتیحابی سەخت ڕووی لە زیادبوونە.
بە گوتەی سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی ١١١ هەزار حاڵەتی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان و نزیکەی ٨٠ هەزار حاڵەتی هەوکردنی توندی گەدە و هەوکردنەکانی تری وەک زەردوویی دۆزراوەتەوە، هەروەها سەرنجی خستە سەر مەترسی زیادبوونی تووشبوون بە تای قورس.
جگە لەوەش غبریسوس جەختی کردەوە کە سوورن لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هەموو فەلەستینییەکان و وتی: ئەمە بۆ هاولاتیانی سڤیل مەسەلەی مان و نەمانە.
لە کۆتاییدا غبریسوس داوای ئاگربەستی کرد.