کۆن-مەد لە دژی پیلانگێڕیی و هێرشە پاکتاوکارییەکان بانگەوازی راگەیاند

کۆن-مەد لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و سیاسەتی کۆمەڵکوژی بانگەوازی ئاراستەی گەلی کورد کرد بۆ ئەوەی بڕژێنە شەقامەکان. هاوکات بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی ٧ی تشرینی دووەم بانگەوای بەشداریکردنی کرد.

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) رایگەیاند: "لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی هێزە نێونەتەوەییەکان کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامیاندا و لە دژی سیاسەتی پاکتاو ئێمە داوا لە گەلی کورد دەکەین کە بە رۆحی سەفەربەری بڕژێنە شەقامەکان".

لە راگەیەندراوەکەی کۆن-مەددا هاتووە کە لە ئابی ٢٠١٩ بەدواوە هیچ دیدارێک لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامنەدراوە و هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە نازانرێت و ئەوەشی راگەیاندووە: "گەلی کورد هیچ زانیارییەکی لەسەر دۆخی تەندروستی رێبەر ئاپۆ نییە. ئەو بێدەنگی و گۆشەگیرییە توندەی سەر رێبەر ئاپۆ نیگەرانیەکانی ئێمەی زیاتر کردووە".

کۆن-مەد بە بیکری هێنایەوە کە بۆ شەرمەزارکردنی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ٧ی تشرینی یەکەمەدا لە ئەڵمانیا چالاکی ئەنجام دەدرێن و بۆ بەشداربوون لەو چالاکیانە بانگەوازی ئاراستەی کوردستانیان و دۆستانیان کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە بەرنامەی چالاکییەکان بەم جۆرەیە:

دۆیسبورگ

Hauptbahnhof  

کاتژمێر: ١٤:٠٠

*

هانوڤەر

Steintor  

کاتژمێر: ١٣:٠٠

*

کیل

Matrosenplatz Bahnhof  
کاتژمێر:١٥:٠٠

*

بەرلین

Alexanderplatz  

کاتژمێر: ١٧:٠٠

*

هامبورگ

Hachmannn Platz /HBF
 

کاتژمێر: ١٦:٠٠

*

برێمەن

Domshoff 25
کاتژمێر: ١٥:٠٠

*

کاسێل

Halitplatz

کاتژمێر:١٦:٠٠

*

دارمشتاد

Luisenplatz
 

کاتژمێر:١٤:٠٠

*

سارابروکێن

Europa Galerie  

کاتژمێر: ١٥:٠٠

*

فرایبورگ

Europlatz

کاتژمێر ١٤:٠٠

*

درێسدێن

Preger str
کاتژمێر: ١٤:٠٠