کۆنفرانسی کورد: دەبێت دەرگاکانی ئیمرالی بکرێنەوە

لە کۆنفرانسی کورد کە لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، سەرنج خرایە سەر گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی.

لە پانێڵی سێیەمی دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، سەبارەت بە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە چارەسەریدا و گۆشەگیریەکانی ئیمراڵی پانێلێک پێشکەش کرا.

سەرەتا ڕازییە ئۆزتورک ئەندامی نوسینگەی یاسایی سەدە بە ناونیشانی "لە گۆشەگیری زیاتر: سیستەمی دابڕان" پانێلێکی پێشکەش کرد.

ڕازییە ئۆزتورک: لە ئیمرالی سیستەمێکی نا یاسایی دروستکرا

ڕازیە ئۆزتورک دەستنیشانی کرد کە گۆشەگیری بەشێوەیەکی ڕێک و پێک ئەنجامدەدرێت و لە پانێلەکەدا باسی لە هەوڵەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان کرد بۆ چارەسەری دیموکراتیک و سیاسی.

ڕازییە ئۆزتورک دەستنیشانی کرد کە بە گۆشەگیری وەلامی هەوڵەکانی ئاشتی درایەوە و هێرشی بۆمبڕێژکراوی ساڵی ١٩٩٦ و پیلانگێڕی ناونەتەوەیی ساڵی ١٩٩٩ی بیرهێنایەوە. ڕازییە ئۆزتورک دەستنیشانی کرد کە بارودۆخی ئیمرالی بارودۆخی زیندانێکە کە لە زیندانی گوانتانامۆ بارودۆخی خراپترە.

ڕازییە ئۆزتورک وتی: "بەڕێز ئۆجەلان بە دەرفەتێکی کەم پارادایمێکی خۆلقاند کە هەناسەی بۆ گەلی رۆژهەلاتی ناوەراست گەراندۆتەوە". ڕازییە ئۆزتورک دەستنیشانی کرد کە، هەر کە هەوڵی چارەسەری درا، گۆشەگیری توند تر کرا و بیری هێنایەوە کە ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لە ئۆجالانەوە بەدەست نەگەیشتووە.

هەروەها ڕازییە ئۆزتورک بیریشی خستەوە کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ماوەی ١٢ ساڵە هیچ بریارێکی لەسەر گۆشەگیریەکان نەداوا، سی پی تیش هیچ ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی بلاو نەکردۆتەوە و وتی: "ئەمە ئەوە دەردەخات کە ئەو دامەزراوانەی ناومان هێنان بە شێوەیەکی سیاسی لە مەسەلەکە نزیک دەبنەوە".

دەرسیم داگدەڤرەن: دەبێت دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە

پانێلەکە بەناونیشانی "بەپێی تەندروستی، هەڵۆمەرجی زیندانی ئیمرالی" لەلایەن دەرسیم داگدەڤرەنەوە پێشکەشکرا. داگدەڤرەن سەرنجی خستە سەر بارودۆخی تەندروستی و هەڵومەرجی زیندانی ئیمرالی و وتی: سەرەڕای سەردانەکانی سی پی تی گۆرانکاری لەو مەرجانەدا نەکراوە.

دەرسیم داگدەڤرەن دەستنیشانی کرد کە ئاشتی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە و دەستنیشانی کرد کە بۆ ئاشتی عەبدۆڵلا ئۆجالان ڕۆلێکی ناوەندی دەگێرێت. دەرسیم داگدەڤرەن وتی: "دەبێت دەرگای ئیمرالی بکرێتەوە و عەبدوڵلا ئۆجان ئازاد بکرێت".