کۆنفرانسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا: شۆڕشی رۆژئاوا یەکەمین شۆڕشی ژنانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

کۆنفرانسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا بە پانێڵی تێکۆشانی ژنان بەردەوامە. لە پانێڵەکەدا دەستنیشان کرا کە شۆڕشی رۆژئاوا یەکەمین شۆڕشی ژنانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

خولی چوارەمی کۆنفرانسەکە لەلایەن شیلان فوئاد حسێن لە زانکۆی میدلسێکسی لەندەن بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنەکەدا بە ناونیشانی "ژیانی ئازاد-ڕوانگەی ژن" لەسەر تێکۆشانی ژنان بە ڕوانگەیەکی بەرفراوان گفتگۆ کرا.

داستان جاسمی ئەڵمانی ئەندامی ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەی جیهانی، بە ناونیشانی "سیاسەتی دەرەوەی فێمینیست: ناکۆکی و بژاردەکان" پانێلێکی پێشکەش کرد. داستان جاسم سەرنجی خستە سەر سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو و دەستنیشانی کرد کە ئەم دروشمە ماوەیەکی زۆرە لە کوردستاندا بەکاردەهێندرێت.

سۆهەیلا شەهریاری لە زانکۆی پاریس بە ناونیشانی "شۆڕشی ژنان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" پانێڵێکی پێشکەش کرد. سۆهەیلا شەهریاری سەرنجی خستە سەر مێژووی تێکۆشانی فێمینیستی ئێران، تورکیا، سوریا، عێراق، لوبنان و لایەنە ونبووەکان. سۆهەیلا شەهریار دەستنیشانی کرد کە ئەم تەڤگەرە تەنیا لە ناوچە شارییەکان و بەتایبەتی لە پایتەختەکاندا سنووردار کراوە و سەرنجی خستە سەر تەڤگەرە فێمینیستەکانی پەیوەست بە تەڤگەرە نەتەوە پەرست و ڕەگەزپەرستەکان.

سۆهەیلا شەهریار وتی: دەکرێ بڵێین یەکەمین شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شۆڕشی کۆمالایەتی رۆژئاوایە.

لە دڕێژەی کۆنفرانسەکەدا باس لە لایەنە گرینگەکانی شۆرشی ڕۆژئاوا و گۆشەگیریەکانی دژ بە تێکۆشانی ژنان کرا و لەسەر هەریەکێکیان پانێڵێک پێشکەش کرا.