کۆنفرانسە کە لەلایەن ئەکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکەوە بە دروشمی "هونەری ئازادی-ڕێکخستن و ستراتیژییەکانی بەرخۆدانی بە کۆمەڵ" لە نێوان ١٧-١٩ی تیشرینی دووەم لە شاری باسلی سویسرا ئەنجامدرا، کۆتایی هات. نوێنەری دامودەزگا و گەلانی جۆراوجۆر لە وڵاتانی ئەورووپا، ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و ئاسیا بەشدارییان لەو کۆنفرانسەدا کرد کە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە باسل بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا باس لە قەیرانی مۆدێرنیتە سەرمایەداری، شێوازەکانی ڕزگاربوون لەو قەیرانە و چارەسەری قەیرانەکان گفتۆگۆ کران. جگە لەوەش لەسەر پڕکردنەوەی کەلێنەکانی نێوان تەڤگەرە جیاوازەکان لە کیشوەرە جیاوازەکان، پەرەپێدانی دیدگاکان و پێکەوە بنیاتنانی هێڵی ستراتیژی بەرخۆدان گفتۆگۆی گرینگ ئەنجامدرا.
پانێڵەکان بەڕێوەچوون
لە کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، بە ناونیشانی "فکری سۆسیالیزم: بەرەو نوێبوونەوە"، "سەدەی بیست و یەک: سەردەمی شۆڕشی ژنان"، "پێداگری لە سۆسیالیزم پێداگرییە لە مرۆڤایەتی"، "ڕێکخستن و ئینتەرناسیۆنالیزم"، "لە کۆڵۆمبیا بنیاتنانی هێزی گەل"، "لە فلیپین ڕوانگەی ڕێکخستن بوونی شۆرشگێری" و "دەستکەوتەکان، سەختییەکان و ڕوانگەی تەڤگەری ئازادیی کوردستان" پانێلەکان بەڕێوەچوون.
دەبێت ژنان و گەنجان پێشەنگایەتی بکەن
لە پانێڵەکاندا باس لە کێشەی گەلانی بەرخۆدێر و ڕێبازەکانی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە کرا.
له گفتگۆکاندا سەرنجیان خستە سەر کاریگەرییەکانی سیستەمی سەرمایەداری و پیاوسالاری له سه ڕ ژنان و گه نجان و دەستنیشانیان کرد کە دەبێت ژن و گەنج لە دروست کردنی ژیانێکی نوێ و گەورە کردنی تێکۆشانی ئینتەرناسیۆنالیستەکان زیاتر ڕۆڵ بگێرێت.
جگە لە پانێڵەکان پەیاێک کە بە ڤیدیئۆ لە ڕۆژئاواوە هاتبوو بینرا. لە پەیامی ڕۆژئاوادا دەستنیشان کرا کە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی گەلانە و باس لەوە کرا کە بۆ پاراستنی شۆڕش دەبێت ئینتەرناسیۆنالیستەکان یکبگرن.
پارادایمی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێگای چارەسەری نیشاند دەدات
لە میانەی گفتوگۆکانی ٣ ڕۆژدا تیشک خرایە سەر گرنگی پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، مۆدێرنیتە دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان.
کۆنفرانسەکە کە گەلانی لە هەر چوارلای جیهان گەیاند بە یەک، تێیدا داوا کرا کە ئینتەرناسیۆنالەکان تێکۆشانی خۆیان گەورە تر بکەن و بەم شێوەیە کۆتای بە کۆنفرانسەکە هێنرا.