کۆنفرانسی ئاشتی و دێموکراسی لە بەرلین : دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت

لە کۆنفرانسی ئاشتی و دێموکراسی کە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.

کۆنفرانسی ئاشتی و دێموکراسی لە بەرلین

کۆنفرانسی ئاشتی و دیالۆگ و دیموکراسی لە هۆتێل مەرجورەی بەرلین دەستیپێکرد و ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران، نووسەران، ئەکادیمیستان و ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەدارانی کوردی ئەوروپا ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران، ئاکادیمیست، ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران تورکیاش بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.

پرۆفیسۆر دکتۆر نەشێ ئۆزگەن، یەکێک لە ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە وتی: "ئامانجی کۆنفرانسەکە لەبەرامبەر شەڕە جیهانیەکان پاراستنی ئاشتی و دێموکراسیە، نەشێ ئۆزگەن ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند و بەردەوام دەستیان بە چالاکییەکە کردووە و ئاماژەی بەوەشکرد کە شەڕە جیهانیەکان دان بە جوگرافیاکاندا نانێن و لەسەرووی هەموویانەوە دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد شەڕی نکۆڵی و کۆمەڵکوژی بەڕێوە دەبات. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی سەرجەم زیندانیان دەکرێتە ئامانج و وتی، دەبێت گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و بەمشێوەیەکۆتایی بە شەڕ بهێنرێت لە تورکیا."

"دەیانەوێت کۆتایی بە گەلی فەلەستین بهێنن"

د. نۆرا ج.راگاب، توێژەری پەنابەری و دامەزرێنەری ئەرشیفی فێمینیزمی بەرلین، دکتۆر نۆرا ج ڕاگاب لە پانێڵەکەدا باسی شەڕی ئیسرائیلی لە غەززە و شەرعییەتدان بە شەڕەکەی کرد لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا و وتی: "دەتوانین بڵێین ئەمە سیاسەتی لەناوبردنە سەبارەت بە فەلەستین دەبێت بوترێت کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا گەل دەکاتە ئامانج. ئەمە بەتایبەتی بۆ لەناو بردنی ئەو گەلە دەکرێت."

ئەزموونی دیدارەکان لە ئاشتییە

هەروەها جۆنی لێدێسما سەبارەت بە ئەزموونەکانی لە کاتی دانوستانەکانی ئاشتی لە فلیپین وتی: "لە ساڵانی نەوەدەکاندا پرۆسەی ئاشتی لە باشووری فلیپین دەستی پێکرد. پرۆسەی ئاشتی لەوێ لە نێوان گروپە ئیسلامییەکان بوو. دوای ئەم پرۆسەیە هەرێمە ئۆتۆنۆمەکان بە تایبەتی بۆ موسڵمانان و خەڵکی تری فلیپین کرایەوە. لەوێ دوو پرۆسە دەستی پێکرد، یەکێکیان دانانی چەک بوو، دوای ئەوەش پرۆسەی دیموکراتیکە دەستی پیکرد، ئەو پڕۆسەیە زۆر دەستکەوتی لێکەوتەوە.

هەروەها ئێدوارد شالالا، سەبارەت بە ئەزموونەکانی لە باشووری ئەفریقا قسەیکرد و لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: "لە ئەنجامدا مافی مرۆڤ و دیموکراسی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا.

'پێویستە بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانێکی جدیی بەڕێوەبچێت'

هەروەها پێشکەشکارێکی تر لە پانێلەکەدا بە ناوی پۆڵ گاڤان رایگەیاند:

"دەمەوێت باسی تێکۆشان لە دژی شەڕی گروپە چەکدارەکان بکەم. ئەو شەڕە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو. بەڵام بەڕاستی ئیرا وڵاتەکەمان لە بواری ستراتیژی ئاشتیەوە زۆر چالاک بوو. لە نێوان کەسایەتیەکاندا بە شێوەیەکی نهێنی و ئاشکرا  کۆبوونەوە ئەنجام درا. لە ئەنجامدا ئیرا تێکۆشانی چەکداری ڕاگرت. پاشان دەرفەتەکان کرایەوە ئەگەرچی پڕۆسەی چارەسەری سیاسی باس نەکرا، بەڵام قۆناغی زۆر گرنگ هاتە پێشەوە. پێویستە ئێستا هاودەنگیەکی لەو شێوە لە ئاستی جیهاندا بۆ فەلەستین دەست پێبکرێت. هەروەها پێویستە پلاتفۆرمێک بۆ چاودێری یەکسانی هەموو گەلان دیاری بکرێت.

لێرەوە پشتیوانی خۆم بۆ تێکۆشانی گەلی کورد رادەگەیەنم. بیرۆکە و تێکۆشانی عەبدوڵا ئۆجالان نابێ فەرامۆش بکرێت بەڵکوو دەبێت تێکۆشانێکی هەستیار و جددی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت. دیسا پشتیوانی خۆم بۆ گەلی فەلەستین پێشکەش دەکەم."