کۆنفرانسی کورد لە ئەوروپا دەستیپێکرد

ڕۆژی ٤ شەممە، کاتژمێر ١٦:٠٠ی پاش نیوەڕۆ ، لە شاری بڕۆکسلی پایتەخی بەلجیکا، ١٨مین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (یەکێتیی ئەوروپا، تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوین و کورد)٫ لە بارەگای پارلەمانی ئەوروپا دەستی پێکرد.

کۆنفڕانسەکە، لە چوارچێوەی کارەکانی کۆمسیۆنی مەدەنی یەکێتیی ئەوروپا، فراکسیۆن و پارلەمانتارانی ئەوروپای یەکگرتوو، چەپ، سۆسیالیست و سەوزەکان و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە و ئەنیستیتۆی کورد لە بڕۆکسل، رێکخراوە و ژمارەیەکی زۆرکەسایەتیی، سیاسەتمەدار، پارلەمانتار و ئەکادیمیسەن، لە ئەوروپا، ئەمەریکا، ئاسیا، رۆژهەڵاتی ناوین، تورکیا و هەر چوار بەشی کوردستان و چەندین لە خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و چالاکوان، تێیدا بەشدارن و ژمارەیەک میوانیش بە پەیامی ڤیدیۆیی و ئۆنلاین بەشدارن.


وەک هەمیشەش شیرین عەبادی خەڵکی ئێران و خاوەن خەڵاتی نۆبلی ئاشتی، نوام چۆمسکی، بیرمەندی گەورەی ئەمەریکی و جیهان، لە پشتیوانانی کۆنفڕانسەکەن.

لە کۆنفڕاسەکەدا کە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین پانێل لە سەر بارودۆخی کوردستان، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوین بەگشتیی و چارەسەری دیمۆکراتیکی دۆزی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان قسە و باسیان لەسەر دەکرێت. بابەتێکی دیکەی گرنگی کۆنفڕانس دۆخی ڕێبەر ئۆجالان و دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی و کۆتاییهێنان بەو گۆشەگیریە دژوارەیە کە چارەکە سەدەیەکە بەسەریدا سەپێنراوە. 

لە  دوو ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، چەند پانێلێک بەڕێوەدەچن لەوانە:

تورکیا لە پاش هەڵبژاردن،
ئەردۆغان چۆن سەرکەوت؟
ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا،
یەکێتیی ئەوروپا و تورکیا لە دوو ڕیاندا،
سەد ساڵ لە دوای لۆزان
ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ
دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر،
پرسی ژن،
شۆڕشی ژن ژیان ئازادی،

لە لایەن سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاووڵاتییانی تورکیا لە نەرویج و ئەکادیمیست لە زانکۆی بەرگەن، کاریان وێسترهایم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا لە گرووپی چەپ، دیمیتریۆس پاپادیمۆلیس، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا لە نەمسا، ئەندریاس شیدەر، لە یەکێتی پێشکەوتنخوازانی دیموکرات و سۆسیالیستەکان، 
ئایشە چابووکچوو، مامۆستای زانکۆ لە بواری ئابوری و سیاسەت.. لەندەن/ بەریتانیا، مایکل گانتر، مامۆستا لە زانکۆی تێنسی ئەمەریکا، عرفان ئاکتان ڕۆژنامەوانی کورد،
چیدەم ئۆچار، ئەندام پارلەمانی هەدەپ، نیل موتلور لە زانکۆی لایپزیگ، ئەڵمانیا
هانس لوکاس کیزر مامۆستا لە زانکۆی زوریخی سویسرا.

کارەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانس لە کاتژمێر ١٩:٣٠ بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات. ئەمڕۆش پێنجشەممە لە دووەم ڕۆژیدا، لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ سەرلەبەیانی کار و چالاکییەکانی کۆنفڕانسەکە دەستپێدەکەنەوە و تا دەرنگانی ئێوارە بەردەوام دەبن و لە کاتژمێر ١٩:٣٠ی ئێوارە بە ڕاگەیاندنی ڕەشنوسی ئەنجامنامەی کەی کۆتایی پێدێت.