کریملین هەڵگیرساندنی شەڕی لەگەڵ ئۆکراینا رەتکردەوە

دیمیتری پەسکوڤ وتەبێژی کریملین ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕی لەگەڵ ئۆکراینا رەتکردەوە.

دیمیتری پەسکوڤ بۆ کەناڵی روسیا ١ قسەی کرد و وتی،"بێگۆمان کەس لەگەڵ شەڕەکەدا نییە و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ قبوڵنەکراوە."

پەسکڤ باسی ئەوەشی کرد کە کەس هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆیی ئۆکرایناش قبوڵ ناکات.

لە باشوری ئۆکراینا لەساڵی ٢٠١٤ەوە لەنێوان سوپای ئەو وڵاتە و لایەنگرانی رووسیا شەڕی هەیە. لە شەڕەکەدا ١٣ هەزار کەس کوژراون.

رووسیا دەڵێت شەڕەکە ناوخۆییە و بەپێی حکومەتی ئۆکراینا و وڵاتانی رۆژئاواش، رووسیا هاوکاری سەربازی و سیاسی و نالی بە لایەنە دژەکان دەدات.

لەم رۆژانەی دواییدا رووسیا هێزێکی زۆری لەسەر سنووری ئۆکراینا و سنوری کریم بڵاوکردەوە. حکومەتی ئۆکراینا دەلێت، رووسیا دەیەوێت، بیانوویەک دروست بکات و ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات.

کریملینیش رایگەیاندووە، هێزەکەیان لەسەر سنوور هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ لایەنەک.

لە هەرێمەکە لە هاوینی ٢٠٢٠ەوە شەڕ هەیە و هەفتەیەکە شەڕەکە زۆرتر بووە.

لە سەری ساڵەوە و تا ئێستا، ٢٦ سەربازی ئۆکراینا کوژراون.