کەشتی فڕۆکەهەڵگری فەڕەنسەی بۆ دەریای ناوەڕاست دەگەڕێتەوە

کەشتی فڕۆکەهەڵگری فەڕەنسای بەناوی چارلیس دی گەل لە چوارچێوەی، شەڕێ دژی داعشدا لە عێراق و سوریا بۆ دەریای سپی دەگەڕێتەوە. ئەوەش لە کاتێکدا فەڕەنسا ناکۆکی لەگەڵ تورکیا هەیە.

بەپێی راگەیەنراوی سوپای فەڕەنسا، کەشتی فڕۆکەهەڵگری فەڕەنسی لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی 'چامال' لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢١دا لە دەریای ناوەڕاست و زەریای هیندی دەبێت.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ئەرکێکی دیکەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری چارلس دی گەل، بەهێزکردنی سیستەمی سوپاکەیە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چامالدا.

پیشتر لەساڵی ٢٠٢٠دا کەشتی فڕۆکەهەڵگرە فەڕەنسیەکە بۆ هەرێمەکە ڕەوانەکراوبوو.

فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا رایگەیاندبوو، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چامالدا نزیکەی ٩٠٠ سەرباز لەژێر چەتری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش بەردەوامی بە کارەکانیان دەدەن.

ف.ق