کۆسۆڤۆ بە فەرمی باڵیۆزخانەی لە قودس کردەوە

کۆسۆڤۆ بە فەرمی لە قودس کە ئیسرائیک کردویەتی بە پایتەختی خۆی باڵیۆزخانەی کردەوە.

لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆسۆڤۆوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، باڵەخانەی باڵیۆزخانەکە بە مەراسیمێک کراوەتەوە و لەسەر دەرگای باڵەخانەکە تابلۆی کۆماری کۆسۆڤۆ هەڵواسراوە.

کۆسۆڤۆ یەکەم وڵاتە کە زۆربەی خەڵکەکەی موسوڵمانە و دان بە سەربەخۆبوونی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل دادەنێت.

هەندێک وڵاتانی موسوڵمان و وڵاتانی ئەوروپا ناڕەزاییان لەبەرانبەر بڕیارەکە پیشاندا.

لەنیوان کۆسۆڤۆ و ئیسرائیل لە مانگی ئەیلولدا بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پەیمانێک ئیمزاکرابوو.

ف.ق