کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد لە زیورخ نمایشکران

بە پێشەنگایەتی ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن لە شاری زیوریخی سویسرا لە چالاکی پیرۆزکردنی ٤ی نیساندا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان نمایشکرد.

پیرۆزکردنی ٤ی نیسان

لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە شاری زیورخی سویسرا، ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە چالاکیەکیان ڕێخست. لە چالاکیەکدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان ناساند بە کەسانی سویسری، هەروەها لە چالاکیەکدا تکتە-نوسراویان لە بارەی گۆشەگیری سەختی ئیمراڵیەوە بڵاووکردەوە.

چالاکیەکە بەخوێندنەوەی کتێببەکان و بەرزکردنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ڕۆژبوونت پیرۆزبیت سەرۆک" بەکۆتایهات.