کتێبێکی نوێ سەبارەت بە عەبدوڵا ئۆجالان: ئۆجالان ڕێبواری تێکۆشان

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان بەناونیشانی "عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاند و دیوارەکانی تێپەڕاند" بڵاوکردەوە.

کتێبێکی نوێ سەبارەت بە عەبدوڵا ئۆجالان

ئەم گرووپ خەباتە پێکهاتوون لە چەندین کەسایەتی ناودار. وەک ڕۆژنامەنووس ئیلهام ئەلمەلیغی، سەرپەرشتیاری گشتی و هاونوسەر و کۆمەڵێک سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەنووس و لێکوڵەری ئەندامانی دەستپێشخەری عەرەب بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەحمەد بەهائەلدین شەعبان، سەرۆکی سۆسیالیستی پارتی میسر.

تیمی کتێبەکە پێکهاتوون لە پرۆفیسۆر خەلیل ئەلقادی ڕۆژنامەنووس، نووسەر ولێکۆڵەری لوبنانی شارەزا لە کاروباری ستراتیژی و لێکۆڵەری خانەنشین لە وەزارەتی پەروەردەی میسر و پرۆفیسۆرێکی میوان شارەزا لە مێژووی ئیسلام.

لە سەرەتای کتێبەکەدا  بە وتەی، "ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" یادی شەهیدان بە بیردەهێنرێتەوە. هەروەها شەهید عەزیز عەرەب کە بە تێکۆشان و شەهیدبوونی خۆشک و برایەتی نێوان کورد و عەرەبی نیشان دا، لەگەڵ ١٢ شەهیدی شەڕی قارەمانانەی ڕوح الشقف یادیان دەکرێتەوە.

کتێبەکە لە ٦ بەش پێکهاتووە و لە هەمان کاتدا چەندین بیرۆکە لە ناوەڕۆکەکەیدا هاتووە کە مرۆڤایەتی دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن. بە تایبەتی ئەم کتێبە باس لە ژیان و تێکۆشانی فیکریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و باسی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان دەکات.

بۆچی ئەم کتێبە ئامادە کراوە؟

بێگومان ئامادەکردنی ئەم کتێبە بە گوێرەی نووسەرەکەی لە هەندێک قۆناغدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت. بەڵام بەگشتی لەم کتێبەدا باس لە هۆکارەکانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دەکات، کە زۆربەی دەوڵەتە هەژمۆنخوازەکان تێدا بەشدریان کرد. لە هەمان کاتدا لە کتێبەکەدا باس لە تێکۆشان و بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دوورگەی ئیمرالی دەکات.

هەروەها لە کتێبەکەدا باس لە فرەلایەنە بوونی پیلانگێڕییەکە دەکرێت، کە زۆر هێزی دیکەی وڵاتان تێدا بەشداربوون، نموونە هەواڵگری (سی ئای ئەی) و مۆسادی ئیسرائیل، هەروەها هەواڵگریی تورکیا، کینیا، بەریتانیا و یۆنان بە ئاشکرا و بێ ڕەحمانە لە دەستگیریی عەبدوڵا ئۆجالان بەشداریان کرد. لە کتێبەکەدا باس لەوە کراوە مەبەست لەم پیلانگێڕییە ئەوە بوو بە گرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ ئیرادە و داگیر بکەن.

لە ٥ بەشی کتێبەکەدا ژیاننامەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و تێکۆشانی لەگەڵ هەڤاڵانی بۆ خوێنەران ڕوون کراوەتەوە.

لە بەشی دووەمدا سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا کە لەهەمان کاتدا پێشێلکردنی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکانە باس کراوە.

لە بەشی سێهەمدا پڕۆژەی فیکری و فەلسەفی عەبدوڵا ئۆجالان، نەتەوەی دیموکراتیک وەک ڕێگای چارەسەری بۆ کێشەکانی ناوچەکە و جیهان جێگیر کراوە. هاوکات چەمکی ژنی ئازاد، کۆمەڵگای دیموکراتیک و چەندین بابەتی تر پێشکەش کراوە.

لە بەشی چوارەمدا، ناوەڕۆکی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ئامراز و دەوڵەت و بارودۆخانەی کە تا ڕۆژی ئەمڕۆش بەردەوامە، روونکردنەوەی بۆ کراوە.

لە بەشی پێنجەمدا دەست نیشان کراوە کە پڕۆژەی نەتەوەی دیمۆکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان کێشەکانی گەلی کورد و عەرەب بە چارەسەری دەگەیەنێت.

لە بەشی کۆتاییدا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هاوسەرۆکی کەجەکە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە جەمیل بایک پێی زیاد کراوە. لەم چاوپێکەوتنەدا جەمیل بایک باس لە ڕێبازی تێکۆشان، بیر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان دەکات.

هەروەها لە کتێبەکەدا، ڕاپۆرتی ساڵانەی نووسینگەی یاسای سەدە لە ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ کە پەیوەندییان بە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە هەیە پێ زیاد کراوە.