گەلی کورد لە دژی قەدەغەکردنی پەکەکە ڕژایە مەیدانەکان
گەلی کورد لە ١٨ی تشرینی دووەم لە بەرلین دژی قەدەغەکردنی پەکەکە دێنە مەیدانەکان.
گەلی کورد لە ١٨ی تشرینی دووەم لە بەرلین دژی قەدەغەکردنی پەکەکە دێنە مەیدانەکان.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆن-مەددا وا باسدەکرێت:"دەچینە ٣٠یەمین ساڵەی قەدەغەکردنی چالاکییەکانی پەکەکە لە ئەڵمانیا، کە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ بڕیاری لەسەر درا، لەو کاتەوە هەموو چالاکییەکانی پەکەکە لە ئەڵمانیا قەدەغە کرا، زۆرێک لە هەڤاڵانمان کە پابەندی ئەم بڕیارە نەبوون سزای زیندانیکردن و غەرامەیان بەسەردا سەپێندراوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەبیرهێنرایەوە کە لەدژی یەکینە و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا هیچ چالاکییەک نەکراوە، بۆیە ئەم بڕیارە لەسەر داوای تورکیا بووە کە پەیوەندی سیاسی و ئابووری لەگەڵ ئەڵمانیادا هەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەکەکە بزووتنەوەیەکی ئازادی و بەرخۆدانی گەلی کوردە و ئاماژە بەوە کراوە،"دەوڵەتی ئەڵمانیا نابێت تەسلیمی ڕەشبگیرییەکانی ئەردۆغان بێت، لەو چوارچێوەیەشدا ١٨ی تشرینی دووەم ڕێپێوانێک دژی قەدەغەکردنەکە ئەنجام دەدرێت." ڕێپێوانەکەهاوکات ڕێپێوانە دژی هاتنی ئەردۆغان و وەڵامێکی بەهێز دەبێت بۆ ئەردۆغان کە ساڵانێکە سیاسەتی شەڕ بەڕێوە دەبات. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە گەلی کورد و هێزە دیموکراتیک، سۆسیالیست و لایەنگرانی ئاشتی هەموویان دەکەین هەتا کۆتایی بەم بێ یاساییە بێنن، پێویستە سەرجەم ئیدارەی فیدراسیۆن، ئەنجومەن و پێکهاتەکانمان هەموو دەرفەتەکانیان لەم بوارەدا بەکاربێنن."