چالاکی دانیشتنی کوردستانییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤی سویسرا بەردەوامە.
چالاکییەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی "کات کاتی ئازادی" هەموو هەفتەیەک بەردەوامە. چالاکیی ئەم هەفتەیە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە سەید ڕەزا و هاوڕێکانی دەستی پێکرد کە لە ١٥ی تشرینی دووەمی سالی ١٩٣٧ بە دەستی فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە سێدارە دران.
بە درێژایی ڕۆژەکە بە زمانەکانی فەرەنسی و ئینگلیزی ڕاگەیەندراو سەبارەت بە ئاستی گۆشەگیریەکان بیسترا. توبا یڵماز، هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد (جەدەکە) لە چالاکییەکەی جنێڤدا قسەی کرد و سەرنجی خستە سەر ئاگرەکەی ١٣ی تشرینی دووەمی سالی ١٩٦٠، کە لە ناوچەی عامودی ڕۆژئاوا ٢٨٣ منداڵی کورد لە سینەما شەهرازاد کوژران.
توبا یڵماز لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی خستە سەرگۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و نیگەرانی خۆی بۆ تەندروستی، سەلامەتی و ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی.