کوردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی-ئەوروپا بانگەوازی خاوەندارێتی لە شنگاڵ کرد

کوردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی-ئەوروپا (KCE-E) بۆ خاوەندارێتی کردن لە شنگاڵ بانگەوازی بەشداربوونی لە چالاکیەکان کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر شنگاڵ، بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوەی شکستەکانی داعشە.

هەروەها کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی- ئەوروپا ڕایگەیاندووە هێرشەکان ئامانجی خۆی ناپێکێ و سەرناکەوێت. دەوڵەتی فاشیستی تورک ناتوانێت بەو هێرشە خوێناویی و دڕندانەیانە ئاڵۆزی و داڕمانی سەربازی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و هەمەلایەنەی خۆی بشارێتەوە و ڕزگاری بێت.

لە پرۆسەیەکدا کە بڕیارە باس لە واقیعی کورد بکرێت، بەم هێرشانە دووڕوویەتی و بۆسەدانانیان ئاشکرا دەبێت.

هیچ هێز و هێرشێک ناتوانێت ڕۆیشتن بەرەو خۆسەری شنگاڵ بوەستێنێت.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هەموو کەسێک کراوە خاوەندارێتی لە شنگال بکەن و بەشداری چالاکییەکان بن.

هاوکات داوا لە ناوەندە پەیوەندیدارەکان کراوە کە لە دژی هێرشەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.