بە دیمەن

کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە چور و مونیخ شەرمەزار کرا

لە شاری چوری سویسرا و لە مونیخی ئاڵمانیا لە دژی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرا.

لە شاری چوری سویسرا و لە مونیخی ئاڵمانیا لە دژی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە ٢٣ی ئاب لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا ژیانیان لەدەستدا، چالاکیی شەرمەزاری بەڕێوە چوو.

چور

کوردستانیان لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی چور کۆبوونەوە و وێنەکانی ڕۆژنامەنووسانی شەهیدیان بەرزکردەوە. لە چالاکییەکەدا بە ناوی دەستپێشخەری ژنانی کوردی چور بێریتان بۆڵتان لێدوانێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە کۆمەڵکوژییەکە بە هاوکاری و ڕەزامەندی پارتی دێموکراتی کوردستان ئەنجامدراوە.

هەروەها سیاسەتمەدار عایشە ئاجار باشاران ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە ئامانجی داگیرکاری و دابڕاندنی باشوور هێرشەکانی لە کوردستان ئەنجامدەدات و وتی: "فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەموو ڕۆژێک لە ڕۆژئاوا باشوور و باکوری کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و پەدەکەش لە بەرژوەندی خۆیدا دژ بەگەلەکەی لەو کۆمەڵکوژیانەدا هاوکاری دەکات.

مونیخ

بەهەمان مەبەست لە دژی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە مونیخ چالاکیی بەڕێوە چوو. لە چالاکییەدا بەیاننامە خوێندرایەوە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بمرێت خیانەت"، "ئەردۆغان تیرۆریست"، بەرزکرانەوە.