لە بۆلیڤیا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بەڕێوەچوو

دوای ئەوەی ئیڤۆ مۆرالیس بە ناچاری دەستیلەکارکێشایەوە، هاوڵاتیانی بۆلیڤیا دوای ساڵێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ دەنگیاندا.

مۆرالیس کە لەنێوان ساڵەکانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٩دا سەرۆککۆمار بوو، خۆی هەڵنەبژاردەوە.

مۆرالیس یەکێک لە کەسایەتیە بەناوبانگە چەپەکانی ئەمریکای باشوورە، ساڵی ڕابردوو بەهۆی ئەوەی ئۆپۆزسیۆن وتی، لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە، دەستی لەکارکێشایەوە و بەناچاری بۆلیڤیای نەجێهێشت.

٦ کەس بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ڕکابەرایەتی دەکەن. بەم هەڵبژاردنە حکومەتی کاتی بە سەرۆکایەتی جینینا ئانیز کۆتایی دێت.

ف.ق