لە بەنگلادیش کارگەیەک سووتا، لانیکەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە شارێکی نزیکی دەکای پایتەختی بەنگلادیش کارگەی هاشیم فۆد ئەند بیڤیراج سووتا، لانیکەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی لێدوانی پۆلیسی شارەکە لەگەڵ گیان لەدەستدانی ٥٠ کەس، هەروەها بە دەیان کەسیش بێسەروشوێنن. هەندێک کەسیش بۆ ئەوەی لە ئاگرەکە رزگاریان ببێت، لە پەنجەرەوە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە.

هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانرێت و پێدەچێت ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زیاتر ببێت.

ئاگرەکە رۆژی پێنجشەمە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە شاری رۆپگاند کەوتوەتەوە و تاوەکو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە.

لە بەنگلادیش پێوانەکانی سەلامەتی رەچاو ناکرێنو لە کارگەی جلوبەرگدا زۆر جار ئاگر دەکەوێتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٩دا لە دەکای ئاگر کەوتەوە و ٧٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو. ئاگر لە کۆگایەک کەوتبووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی مادەی کمیایی بەرهەم دەهێنا.

لە نیسانی ٢٠١٣دا باڵەخانەی پێشانگایەک لە دەکا رووخا و لانیکەم هەزار و ١٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

ف.ق